ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 89 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 12:01

هۆشداریی نوێی خۆڕاگری لوبنان بە تەلئەبیب؛ چەند ڕۆژێکتان زیاتر نەماوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، رۆژنامەی “ئەلدیار”ی لوبنان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا درۆنێک لە دەریادا دوای چاودێریکردنی کەشتییە تایبەتەکانی دەرهێنانی غازی رژێمی زایۆنیستی، تەقەی لێدەکات، لە هۆشداری نوێی خۆڕاگری لوبنان بە رژێمی زایۆنیستی بە ناونیشانی “چەند ڕۆژێکتان زیاتر نەماوە”، هەواڵی دایەوە.

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 00:15

پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، میدیاکانی ئوردن لە دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و حکومەتی رزگارکردنی یەمەن لە عەممانی پایتەختی ئوردن و رێککەوتن لەسەر کردنەوەی تەواوەتی گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژانە و گەڕانەوەی سەرجەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا بەبێ دەستێوەردانی وڵاتێکی تر هەواڵی دایەوە.

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 10:55

وەڵامی هاوپەیمانی فەتح بە لێدوانەکانی وەزیری سەدر سەبارەت بە بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانی فەتح وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری سەدری دایەوە سەبارەت بە بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاوەکو ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەشدارن.

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:11

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم لە ئەمریکا کۆبووەوە و لەسەر چەند بابەتێکی لەوانە زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی کرد.

شەممە 27 ئاب 2022 - 21:29

ڕووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ٩ مووشەکی ئیسرائیلی خستەخوارەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لە کۆی ٢٠ مووشەک کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاراستەی چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حەما و تەرتوس کرا بوون، ٩ مووشەکیان لەناو بردووە.

شەممە 27 ئاب 2022 - 11:49

بۆچی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناکۆکییە غازییەکانی لەگەڵ لوبنان پاشەکشەی کرد؟

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هێڵی سووری ئەم گروپەی، تاڵانکردنی سامانی گەلی لوبنان ڕایگەیاند و وتی کە دەستبەرداری بەرگریکردن لە سامانی میللی لوبنان نابێت.

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 22:08

ڕەهەندە نوێیەکانی کاریگەری ئیسرائیل لە کۆماری ئازەربایجان

ڕژێمی زایۆنیستی یانەی تۆپی پێی مەک‌کابی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ فێرکردنی تۆپی پێ بە منداڵان و هەرزەکاران دامەزراندووە. بەرپرسانی یانەکە درێسی ژمارە ١٠ی تیپەکەیان پێشکەش بە جۆرج دیک باڵیۆزی ئیسرائیل کردووە.

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 16:54

یەکەم دیداری بەندکراوی فەلەستینی لەگەڵ منداڵەکانی دوای نزیکەی ٦ مانگ مانگرتن لە خواردن + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، خەلیل عواودە بەندکراوی فەلەستینی کە نزیکەی ٦ مانگە وەک ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکردنی ئیداری لە زیندانی رژێمی زایۆنیستی مانی لە خواردن گرتووە، لە دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن بۆ یەکەمجار چاوی بە منداڵەکانی کەوت.

پەسەندترین