ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 74 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:03

حزبوڵڵا: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ئیسرائیل دێنین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لە ڕابردوودا شکستی بە ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە و لە داهاتووشدا توانای ئەوەی ھەیە شکست بەم رژێمە بهێنێت.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:33

نازم دەباغ: بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێم دادەخرێن

نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، لە پاش هۆشداری بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو گرووپانە، وتی: بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان ببنە جێی نیگەرانی و لە ئەگەری بەردەوامی چالاکی چەکداریی ئەوان، ئەمجارە بڕیاری جیدیمان دەبێت.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:32

کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنێکی تەقەکردن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە خاڵی پشکنینی شوعەفات لە قودسی داگیرکراو کوژرانی سەربازێکی ژنی ئیسرائیلی بە ناوی “نوعا لازار” ڕاگەیاند.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:04

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نزیک شاری رمیلان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:57

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکان عیبری زمان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس و مزگەوتی ئەقسا، لە ترسی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ئامادەباشیدان.

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:17

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەخت لە پشتیوانی گەلی یەمەن لە پرسی فەلەستین کردەوە + ڤیدیۆ

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن کردەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە خیانەت لە بناغە و بنەما ئیلاهییەکان زانی.

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:28

ئەمریکا مووشەک و سیستەمی بەرگری بە بەهای سێ ملیار دۆلار بە کوێت دەفرۆشێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی سێ ملیار دۆلار مووشەکی زەوی بە ئاسمان و سیستەمی بەرگری بە کوێت.

پەسەندترین