ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 73 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:57

شاری عەفرین بە تەواوی لەلایەن تەحریر شام کۆنتڕۆڵ کرا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئۆپەراسیۆنی تەحریر شام، فرقەی سوڵتان سلێمان شا و فرقەی حەمزە لە باکووری رۆژئاوای سووریا، شاری عەفرین لەلایەن تەحریر شامەوە دەستی بەسەردا گیرا.

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:13

ڕۆژی خوێناویی سووریا؛ ۱۸ سەربازی سووریا گیانیان لەدەستدا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر ڕێگای پاسێکی سوپای سووریا لە ڕۆژئاوای دیمەشق، ١٨ سەربازی سووریا گیانیان لە دەست دا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:00

شەوی رابردوو رژێمی زایۆنیستی دۆخێکی قورسی لە قودسی داگیرکراو بەڕێکرد + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەوی رابردوو پێکدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی قودسی داگیرکراو بە تایبەت کەمپی شەعفات و شارۆچکەی سلوان گەیشتووەتە لوتکە و بە دەیان کەس برینداربوون.

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:07

دانپێدانانی سیخوڕانی موساد کە پلانیان دانابوو دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە ئێران بتەقێننەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە لایەن وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە دانپێدانانەکانیاندا وردەکاری ئەرکەکەیان بۆ تەقاندنەوەی دامەزراوەیەکی پیشەسازیی شاری ئەسفەهان، هەڵبژاردنیان لە گروپی تیرۆریستی کۆمەڵە لە سلێمانی و چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا بۆ ڕاهێنان و هەروەها هاتنیان بۆ وڵاتی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە وەک کۆلبەر باس کردووە.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:59

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: ئیسرائیلییەکان لە لوبنانییەکان زیاتر لە شەڕ دەترسن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفرانسی ئەم بزووتنەوەیەدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (د.خ) و هەفتەی یەکڕیزی لە باشووری بەیروت بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:17

ئاژاوەگێڕییەکان کاردانەوەی دوژمنانە لە بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری ملیۆنیی گەنجانیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

سێشەممە 11 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:31

لاپید ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و لوبنان لەسەر دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یائیر لاپید سه‌رۆكوه‌زیرانی رژێمی زایۆنیستی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و رژێمە و لوبنان له‌سه‌ر دیاریكردنی سنووره‌ ده‌ریاییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

سێشەممە 11 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:56

لوبنان: ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوور لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نزیکە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلیاس بوسعب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و رژێمی زایۆنیستی نزیکە.

پەسەندترین