ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 71 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:09

پچرانی پەیوەندی دیپلۆماسی ئۆکرانیا لەگەڵ ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی پارتی هاوپشتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا پرۆژەیاسای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران و ناساندنی ئەم وڵاتە وەک لایەنگری تیرۆریزم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئۆکرانیا کرد.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:48

شەڕ چۆن گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستی؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا مەودای کردەوەکانی فەلەستینیەکان لە جنین و نابلوس تێپەڕیوە و بۆ ناوەند و باشوور بەرەو شاری قودس فراوان بووە، بە شێوەیەک کە بە وتەی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی، “لە ڕابردوو، شەڕەکە دژی ئیسرائیل بووە، بەڵام ئێستا شەڕەکە لە ناو ئیسرائیلدایە”.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:37

پیلانگێڕی نوێی ئیسرائیل بۆ زیادکردنی نفوزی لە کۆماری ئازەربایجان و باکووری ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی رۆژئاوا، رژێمی زایۆنیستی بە دامەزراندنی كەمپێكی پەنابەرانی جوولەكە لە كۆماری ئازەربایجان، جولەكەكانی ڕووسی لە سنوورەکانی باكووری ئێران جێگیر دەكات.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:09

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ڕژێمی سعوودیە ئاگادار بێت و میدیاکانی کۆنتڕۆڵ بکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:17

پێشهاتەکانی سووریا، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئه‌مریكا “محه‌مه‌د فه‌رید ئه‌لقاسم”ی وه‌ک فه‌رمانده‌ی نوێی جه‌یش مه‌غاویر ئه‌لسەوره‌ ( له‌ گروپه‌كانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی جه‌یش ئەلحور) ده‌ستنیشان كرد.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:01

رەزامەندی لوبنان لەسەر ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان دەریایی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی لوبنان پاش ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، رەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:45

مەحمود عەباس لە دیدارێکدا لەگەڵ پوتین: ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبەڕێوەبەری فه‌له‌ستین له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە “ئێمە متمانه‌مان به‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، به‌ڵکو متمانه‌مان به‌ ئێوه‌ و هه‌ڵوێسته‌کانتان هه‌یه‌”.

پەسەندترین