ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 70 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 21 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:10

ئەنساروڵڵا: هێرش بۆ سەر بەندەری ئەلزبە بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی یەمەن و هۆشدارییەکی سادە بۆ هاوپەیمانی سعوودیە بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمڕۆ بۆ سەر بەندەری ئەلزەبە لە نزیک ئەلڕەیان لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی نەوتی خاو لە بەندەری ئەلزبە لەلایەن کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە هێرشێکی سادەی ئاگادارکردنەوەمان ئەنجامدا.

هه‌ینی 21 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:47

پێشهاتەکانی سووریا، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارە خۆجێیەکان و توخمەکانی داعش لە شاری جاسم لە پارێزگای دەرعا، چەندین تیرۆریستی داعش کوژران و دەیان پشتێنەی ئینتیحاری و بۆمب دەستی بەسەردا گیرا.

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:00

موساد ٦ ئەفسەری هەواڵگری خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە کوشت + ناو و وردەکاری

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای شکستی ئۆپەراسیۆنی موساد لە تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران، کە بووە هۆی دەستبەسەرکردنی سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە لەلایەن وەزارەتی هەواڵگری (ئیتلاعات)ی ئێرانەوە، ڕژێمی زایۆنیستی لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری پەیوەندیدار بە مێزی ئێرانی لە موساد کوشتووە.

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:00

پێشهاتەکانی یەمەن، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەربازانی سوپای ئێریتریا بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانی سعوودیە لە کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئاوەکانی دەریای سوور چوونەتە دوورگەکانی حەنیش لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

چوارشەممە 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:35

ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە قودسی داگیرکراو؛ سەربازێکی زایۆنی بریندار بوو + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی مەعالیە ئەدومیم لە قودسی داگیرکراو، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوو.

چوارشەممە 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:00

دوایین هەواڵەکان لە ئۆپەراسیۆنی تەحریر شام لە ناوچەی عەفرین، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ڕۆژێک لە ئاگربەستی نێوان تەحریر شام و چەکدارانی جەیش ئەلوەتەنی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو گرووپانە لە باکووری حەلەب دەستیپێکردەوە و چەند ناوچەیەک لەلایەن چەکدارانی تەحریر شامەوە دەستی بەسەردا گیرا.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:39

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی مالیزیا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە کوالالامپور و ئازادکردنی چالاکوانێکی فەلەستینی ڕفێنراوی راگەیاند.

پەسەندترین