ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 69 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:49

بەشداری سعوودیە و عومان لە مانۆڕی ئاسمانی هاوبەش لە ئیمارات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی ئاسمانی هاوبەش لە ئیمارات کە لە کۆتایی هەفتەدا دەست پێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، بە بەشداری هێزەکانی سعوودیە، ئیمارات، ئەمریکا، بەریتانیا، یۆنان، عومان، فەرەنسا، ئەڵمانیا و هیندستان و ئوسترالیا ئەنجام دەدرێت.

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06

یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین

لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.

یەکشەممە 23 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:41

تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی “عرین الاسود” لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود”ی لە بەشی کۆنی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا تیرۆر کرد.

یەکشەممە 23 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:09

دژایەتی عومان لە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئەم وڵاتەدا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ١٠ گەشتی ئاسمانیان بۆ هیندستان بە هۆی دژایەتیی عومان لەگەڵ تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاند.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:30

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە دێرەزوور

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە ئامانج.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:06

ڕژێمی زایۆنی ئامادەیی خۆی بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان راگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی سەرەتایی لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان، میدیاکانی ئەم ڕژێمە ڕایانگەیاند کە تەلئەبیب ئامادەیە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:02

کردەوەیەکی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو/ گەنجێکی فەلەستینی بە سەختی بریندار بوو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجێکی فەلەستینی کە بە چەکی سارد هێرشی کردە سەر شارۆچکە نشینێکی زایۆنی لە قودس، لە لایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:24

یادداشت: ئێران تا دێت نیگەرانی زیاتر دەبێت لە هەڕەشەکان لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەرمینیا

لە باشووریترین بەشی قەفقاز، ئێران سنوورێکی ٧٥٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ناوچەی نەخچیڤان هەیە، کە نزیکەی ١٣٨ کیلۆمەتریان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی قەرەباغ (١٩٩١-١٩٩٤) کەوتە دەست هێزەکانی ئەرمینیا، بەڵام دیسانەوە دوای جەنگی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ناوچانە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان. ئێستا هەرچەندە سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمینیا تەنیا ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام ئەم سنوورە بە هێڵی ژیانی سێ ملیۆن ئەرمەنی لە وڵاتێکی گەمارۆ دراو دادەنرێت کە لە هەردوو لا لەلایەن ئازەربایجان و تورکیاوە دابڕاوە.

پەسەندترین