ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 66 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:41

بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێت چەکی ئەتۆمی لەناو ببات و هەر جۆرە چالاکیەکیشی لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت.

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:27

نیشانەکانی سەرکەوتن؛ ژنێکی فەلەستینی لە بەرامبەر دەیان سەربازی زایۆنی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانانی فەلەستینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ژنێکی فەلەستینییان بڵاوکردەوە کە دەیان سەربازی زایۆنیستی هەوڵی ناچارکردنی بە خۆبەدەستەوەدانی ئەو ژنە دەدەن و نووسیویانە: ئەم ژنە سەدان جار لە هەندێک حاکمی عەرەب ئازاترە.

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:46

پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی “ڕۆمینا” و “یاسمین” کە لە ڕێگادا بوون بەرەو سووریا، دوای تێپەڕاندنی کەناڵی سوێس گەیشتنە بەندەری بانیاسی سوریا.

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06

پێشهاتەکانی یەمەن، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هۆزەکانی دێهم و بەکیل وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی شێخ ئەمین ئەلعەکیمی، پارێزگاری حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە لە ئەلجەوف، گردبوونەوە و مانۆڕێکی سەربازییان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعوودیە ئەنجامدا.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:52

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: لوبنان لە دژی فشارەکانی ئەمریکا و قەیرانی ئابووری وەستایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتارێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە و ڕووداوەکانی ناوچەکە پێشکەش کرد. سەید حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە حزبوڵڵا تەنانەت بە شەڕیش ڕێگری لە دەرهێنانی غاز و نەوت لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە دەکرد، وتی کە حکومەتی لاپید توانای شەڕی نەبوو و نەیدەتوانی واز لە دەرهێنانی غاز و نەوت لە کێڵگەی کاریش بێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناچار بوو دانوستان بکات. ئامۆس هۆچشتاین، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی، هەروەها ڕایگەیاند کە ترس لە شەڕ بووە هۆی ڕێککەوتنەکە.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:15

پێشهاتەکانی عێراق، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگیان بە وەزیرەکانی کابینەی سودانی و پلانەکانی حکومەتەکەی دا، رێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات لە مستەفا کازمی بۆ محەممەد شیاع سودانی لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:52

نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە شەهیدبوونی ١١٨ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١١٨ فەلەستینی بە گوللەی زایۆنیستەکان شەهیدبوون.

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:57

داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو تیرۆریستەی بڵاوکردەوە کە هێرشی کردە سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو عائیشە عومەری ئەنجامدەری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران، ڕاستی ئیدیعاکەی پشتڕاست کردەوە کە ئەم هێرشە تیرۆریستیەی ئەنجام داوە.

پەسەندترین