ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 62 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:20

بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیی هایپرسۆنیکی پێشکەوتوو لەلایەن ئێرانەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەریق حەسەن تارانی موقەدەم، بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی هایپەرسۆنیکی ڕاگەیاند.

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:09

یادداشت: هۆکاری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و گەیشتنی بۆ ناو خاکی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراو (پێدەچێت ئیسرائیلی بێت) کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دەرکەوت کە ئەم کاروانە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگری گازوایلی کڕدراوی لوبنانییەکان و بەرەو بەیروت بەڕێوە بووە. بەڵام بۆچی ئەم کاروانە کرایە ئامانج؟

پێنجشەممە 10 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:44

ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل؛ پەیامی مانادار لە سێ ڕووداوی گرنگ!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تانکەرەکانی هەڵگری سووتەمەنی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا، ئاگرێکی گەورە لە نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتەوە و وەزیری جەنگی ئیسرائیل ئامادەیی ئەو ڕژیمەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 10 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:51

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بەندەری قەنا لە کەناراوەکانی باشووری یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی رۆژی رابردوو ئەنساروڵڵا بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕێگری لە گواستنەوە و تاڵانکردنی نەوتی یەمەن لە لایەن کەشتییەکی نەوت هەڵگری بیانی لە بەندەری قەنا لە کەناراوەکانی پارێزگای شەبوە کرد.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:18

دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی چەکداری لە نێوان گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و سەربازانی ڕژیمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس، فەلەستینییەک شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:07

هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پارتی وەتەنی تورکیا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکەن.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:16

مافی مرۆڤی بن سەلمان

گوشارەکان لە دژی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە سعوودیە بە هاتنەسەرکاری محەممەد بن سەلمان وەک جێنشینی ئەو وڵاتە زیادی کردووە و دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە، ڕفاندن و لەسێدارەدانی ئەوان دەکەن.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:16

هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی کە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێوە بوو، دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و چوونە ناو سووریا، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

پەسەندترین