پێشهاتەکانی سووریا، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی قبور ئەلغراجنە لە نزیک شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە کرد کە لە هەشت زرێپۆش پێکهاتبوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی قبور ئەلغراجنە لە نزیک شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە کرد کە لە هەشت زرێپۆش پێکهاتبوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستیقلال لە ئیستانبوڵ دەگەنە سزای خۆیان و بەرپرسان لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت نەناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا، زرێپۆشێکی ئێمرەپی (MRAP) دروستکراوی ئەم ڕژێمە لە بەرەی خێرسۆن لە ئۆکرانیا بینرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕۆژی هەینی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە عیبرییەکان، کۆمپانیای ئەمریکی لۆکهید مارتن سێ فڕۆکەی جەنگی دیکەی ئێف ٣٥ی رادەستی سوپای ئیسرائیل کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕایگەیاند کە ئەرکی تەواوی بەحرەینییەکان بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانە، و جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بە واتای خیانەتە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی مافی مرۆڤی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٢) بە دەستی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کراون، ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاککەران لە هێرشێکی سایبەری بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی و زنجیرەیەک شوێنی هەستیاری ئەم ڕژیمەیان بڵاوکردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەزگای هەواڵگری قەتەر هەشت ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی هیندستانی لە قەتەر بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کرد.