ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 60 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:44

بە درۆنێکی خۆکوژی هێرش کرایە سەر کەشتیەکی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی عومان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی (سەر بە ئیسرائیل) لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نەناسراوەوە لە کەناراوەکانی عومان هێرش کرایە سەر.

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:47

پێشهاتەکانی سووریا، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری بەسیرە لە پارێزگای دێرەزوور کردە ئامانج و لەئەنجامدا سێ سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:06

کێوماڵکردنی تەواوەتی گەڕەکی ئەلسەدی شاری دەرعا لە داعش!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی ئەلسەد لە شاری دەرعا، لانیکەم ٣٠ ئەندامی داعش کوژران و ئەم ناوچەیە بە تەواوی لە بوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە پاککرایەوە.

دووشەممە 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:39

یادداشت: کودەتا لە ئەحرار شام!

بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە چەکدارانی “ئەحرار شام” ڕایانگەیاند کە فەرماندەی ئێستای ئەم گرووپەیان لابردووە و ئەنجوومەنی فەرماندەیییان هەڵوەشاندووەتەوە. وا دیارە ئەم پێشهاتانە لە “ئەحرار شام” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرەی “حەسەن سووفان” لە “تەحریر شام” و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گرووپە ڕوویداوە، ناکۆکییەک کە نێوان دوو بەرەی ناو ئەحرار شام کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم گروپە بە شێوازی جیاجیا دەرکەتووە.

دووشەممە 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:06

ناتانیاهۆ ئاماژە بە شازادەی جێنشینی بەحرەین: دەرفەتی گەورەمان لە پێشە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە شازادەی جێنشینی بەحرەینی ڕاگەیاند کە هەردوولایەن “دەرفەتی گەورە”یان لە پێشە و هیوای خواست کە بەم زووانە سەردانی ناوچە داگیرکراوەکاندا بکات.

دووشەممە 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:07

بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج

بۆ جاری دووەم بنکە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج.

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:40

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر حومس لە سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کرد و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

پەسەندترین