ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 59 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:00

ئایا ئێران بۆ سەرکوتکردنی تیرۆریزم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەشکەرکێشی بۆ ئەم ناوچەیە دەکات؟!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی میدیایەکی ڕۆژئاوایی، لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە ئەگەر سوپای عێراق لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان جێگیر نەبێت، یان ئەگەر بارەگای تیرۆریستان لەم ناوچەیە لانەبرن، هێزەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی فراوان بۆ نەهێشتنی تیرۆریزم لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:34

حەماس پێشوازی لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرژەوەندی فەلەستینییەکان کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ دەرکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی دادگای نێودەوڵەتی لاهای سەبارەت بە “سروشتی یاسایی داگیرکاری بەردەوامی ئیسرائیل” لە ناوچە فەلەستینییەکان.

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:24

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریا تەقاندەوە کە لە ئەنجامدا چوار ئەندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 08:53

سەنعا: ڕۆژانە زیاتر لە ٨٠ منداڵی تازە لەدایکبوو گیان لەدەست دەدەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکی، ڕۆژانە زیاتر لە ٨٠ منداڵی تازە لەدایکبوو گیان لەدەست دەدەن.

هه‌ینی 18 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:59

نەفرەتی خەڵکی کورد لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین / تاوانی مونافقین و سەدام لە دژی کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

هه‌ینی 18 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:14

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزووری سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری بە ژمارەیەک موشەک کرایە ئامانج. دوای ئەم هێرشە فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنەکانی ئەمریکی دەستیان بە فڕین بەسەر ناوچەکە کرد.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:11

یۆنان و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی کە لەلایەن تارانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێران لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کەشتیەکی نەوتهەڵگر بە ئاڵای ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە یۆنان، دەستی بەسەر ئەم دوو کەشتیە نەوتهەڵگرە گرتبوو.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:53

هێرشی تیرۆریستی لە خوزستانی ئێران زیاتر لە ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و پۆلیسی شاری ئیزەی پارێزگای خوزستان زیاتر لە ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:19

دیدار و گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ بەشار ئەسەد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان و شاندی یاوەری لە دیمەشق، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند کە “دیالۆگێکی ڕاشکاوانە لەسەر ئاستی عەرەبی بۆ خزمەتکردنی کێشەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی گەلەکەی دەبێتەوە، بابەتێکی پێویستە.”

پەسەندترین