ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 58 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:16

هێرشی ئەنساروڵڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەناراوەکانی حەزەرمەوت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا لە درێژەی هۆشدارییەکانی بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت تاڵانکردنی نەوتی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هۆشداری دایە کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەنارەکانی بەندەری ئەلزەبە.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:31

یادداشت: پرۆژەی هاوبەشی سعودیە، ئیمارات و ئەمریکا بە ناوی “لەناوبردنی ئێران لە ناوخۆەوە”

ڕۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی ژمارەیەک بەڵگەنامەی پلانی نهێنی سعودیە و ئیمارات بۆ لاوازکردنی ئێران و ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم بەڵگەنامانە، ژووری بیرکردنەوەی سعودیە – ئیمارات ٥ ساڵ لەمەوبەر، دوای لەسێدارەدانی شێخ باقر ئەلنمر پێکهێنرا و یەکێک لە بەرنامەکانی، دامەزراندنی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی بە زمانی فارسی بۆ هاندانی گەنجان بوو. کاتێک […]

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:32

ئێران: نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەگەڵ میدیاکان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان دایەوە.

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:40

هێرشی ڕۆکێتی لە سووریاوە بۆ سەر باشووری تورکیا + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی هەڵدانی ژمارەیەک ڕۆکێت لە ناو سووریاوە بەرەو ناوچەی قەرقمیش لە پارێزگای غازی عەنتاب لە تورکیا، لانیکەم سێ کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:05

سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، دەستپێکردنی خولێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بارەگاکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:44

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی فراوانبوونی کاریگەری و تەماحەکانی ئێران زۆر گرنگە و ئەمە یەکێک لەو شتانەیە کە ئیسرائیل بە نیازە لە ڕێگەی بەشێک لە چالاکییەکان لە ژێر چەتری سێنتکۆمدا بەدەستی بهێنێت.

یەکشەممە 20 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:10

ئۆپەراسیۆنی چنگی شمشێر؛ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکوری عێراق و سووریا + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای فەرمانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی شمشێری، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا پێگەکانی گرووپە کوردییەکانیان لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سووریا کردە ئامانج.

یەکشەممە 20 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:11

ئایەتوڵڵا خامنەیی: بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییانە دێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە بچووکتر لەوەن کە زیان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەێنن، بە دڵنیاییەوە کە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییە دێت و گەلی ئێران بە هێزی زیاتر و ورەی نوێتر درێژە بە ڕێگای پێشکەوتنی وڵات دەدات.

پەسەندترین