ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 57 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:27

لە سایەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی، تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر باکوری سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سایەی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی گروپە کوردییەکان لە باکوری سووریا، هێرشە تۆپخانەیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەسەکە بەردەوامە.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:11

شەهید بوونی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دیمەشق، عەقید داود جەعفەری، یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهید بوو.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:15

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگاکانی حەلەب و حەسەکە بە هێرشی تۆپخانەیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە کرایە ئامانج.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:14

مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی ئیتا بلومانتال لە کەناڵی عیبری “کان” رایگەیاند کە رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە هەوڵدان پلانی مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی ئاسمانی بۆ هەفتەی داهاتوودا ئامادە بکەن بۆ ھاوشێوەکردنی سیناریۆی جیاواز دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:35

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بابەتی جوڵاندنی هێز بەرەو خاکی عێراق دوورە لە راستییەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا جەختی لەوە کردەوە: بابەتی پێشڕەوی زەمینی بەرەو خاکی عێراق دوورە لە راستییەوە و باسیش نەکراوە.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:02

دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە ئەمینییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ئەنجام دراوە.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:44

بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر گروپەکانی دژبەری ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەند مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، پێگەکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچەی ئاڵتۆن کۆپری کردە ئامانج.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:57

بە تێڕوانینی بن سەلمان، چاکسازی بریتییە لە بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی و بێ ئەخلاقی لە خاکی وەحیدا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەهد غوفەیلی، چالاکوان و لێکۆڵەری سعودی، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک ڕەخنەی لە بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی و بێ ئەخلاقی لە سعودیە لە ژێر ئاڵای چاکسازییەکانی بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە گرت.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:08

پێشهاتەکانی عێراق، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ڕۆژی دووەمی قۆناغی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵادین، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بە پشکنین و گەڕان بەدوای شانە نووستوەکان و حەشارگەکانی داعش لە باشووری شاری موسڵ کرد.

پەسەندترین