ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 52 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:02

فەرمانی سودانی بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرکردنی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە ڕاگەیاند.

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:20

کۆریدۆری ناوەڕاست؛ پلانی تورکیا بۆ گەیشتن بە چین!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان، کازاخستان و جۆرجیا لەم دواییانەدا نەخشەڕێگایەکیان بۆ ساڵانی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٧ بۆ پەرەپێدانی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە دەریای قەزوینەوە یان ئەوەی کە بە “کۆریدۆری ناوەڕاست” ناسراوە، واژۆ کرد. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی قۆرخکردنی ڕێڕەوی بازرگانی چینە و زۆرترین زیان بە ڕووسیا و ئێران دەگەیەنێت.

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:53

بن سەلمان “وڵاتی حەرەمین شەریفین” دەکاتە گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی! + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەنووس و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی بە ڕەخنەگرتن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای “میدل بیست” لە وڵاتی حەرەمین شەریفین وتی: بن سەلمان بە گۆڕینی وڵات بۆ گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی گەورەترین خزمەتی بە دوژمنانی ئیسلام کرد.

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:14

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە + وێنە و ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی ناحل عۆز، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:51

پرسیاری خەڵک: ئایا تورکیا و ئێران لە باکووری حەلەب رووبەرووی یەکتر دەبنەوە؟ ئایا هێزەکانی ئێران لە باکووری حەلەب کشاونەتەوە؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سەر بە ئێران لە باکووری حەلەب و هەواڵی هاوشێوە بڵاوبوونەوە. بەڵام هەواڵە مەیدانییەکان بەشێوەیەکی دیکە باس لە ڕووداوەکانی باکوری سوریا دەکات.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:43

پێشهاتەکانی فەلەستین، ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ئیسرائیل، هۆشداریی دا سەبارەت بە پێکهێنانی میلیشیا زایۆنیەکان لەژێر فەرمانی ئیتمار بن غەفیر، ئەندامی توندڕەوی کنێست کە لەلایەن نەتانیاهۆوە وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی حکوومەتی نوێ دەستنیشان کرا.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:30

دانانی سەرکردەی نوێی داعش دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی لە باشووری سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی، سەرکردەی پێشووی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعای سووریا، ئەبولحسێن ئەلحوسێنی ئەلقوڕەشی وەک سەرکردەی نوێی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستنیشانکرا.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:39

داهاتی ڕۆژانەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکا لە دزینی نەوتی سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاریان لە دزین و بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا دەستدەکەوێت.

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:49

رژێمی زایۆنیستی؛ گەورەترین دۆڕاوی مۆندیالی قەتەر

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شارەزایان پێیان وایە ئەو سوپایە میدیاییەی کە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە ڕەوانەی قەتەر کرابوو، نەک هەر نەیتوانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمە عەرەبییەکان بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت، بەڵکو درکی بە ئاستی ڕاستەقینەی ڕق و کینە لە زایۆنیستەکان لە نێو گەلانی عەرەبدا کرد.

پەسەندترین