ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 50 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:17

وەزیری بەرگری تاڵیبان سەردانی ئیماراتی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەلا محمد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری تاڵیبان لە سەردانێکی فەرمی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبووەوە.

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:37

شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی داعش

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی سەر بە داعشی لە ناوچەی جورف سەخر ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:37

ڕەئیسی: درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە و ژیانیش لە خەڵک تێک دەدەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ لە زانکۆی تاران وتی کە ئەمڕۆ ئەوانەی درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە، بە گوشار و گەمارۆش ژیانیان لە خەڵک تێکداوە، ئەمەش بانگەشەیەکە کە جێی پێکەنینە.

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:52

یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا

ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:31

ئەلقاعیدە بۆ ڕزگارکردنی حیزبی ئیسڵاح دەچێتە حەزەرمەوت لە یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە شاری سیئۆن کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ژمارەیەکی زۆر له ئەندامانی ئەلقاعیده له شاری مارب ـەوە بۆ ئیدارەکانی وادی عەین و ئەلقەتن به مەبەستی به هێزکردنی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح له پارێزگای حەزەرمەوت گواستراونەتەوە.

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:54

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: بن سەلمان دەبێت وەڵامی فرمێسکی ئەم ژنە یەمەنییە بداتەوە! + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی یەمەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانی وڵاتەکەی بەهۆی شەڕانگێزی هاوپەیمانی ئەمریکی-سعودیەوە دەست بە گریان دەکات.

سێشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:49

یادداشت: ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران

لە چەند ڕۆژی رابردوودا محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی-ئابووری سەردانی تارانی کرد. لەم سەردانەدا بابەتگەلێکی وەک گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانە و ئاسۆی هەناردەکردنی ٢٠ ملیار دۆلاری کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و درێژەدان بە ڕۆڵی نێوەندگیریی بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێ کران.

پەسەندترین