ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 49 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:11

عێراق هەوڵی نزیکبوونەوە لە چین دەدات؟ ئەمریکا تاکە بەربەستی پەیوەندییەکانی بەغدا و پەکینە

عێراق دەڵێت کە دەتوانێت خاڵی پێکەوەبەستنەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بێت، لە کاتێکدا کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی بەغدا لە گەڵ پەکین هۆشداریی داوە، شارەزایانی عێراقی بە هەستیارییەوە لە کێبڕکێی دوو هێزە گەورە ئابورییەکەی جیهان لە سەر گۆڕەپانێکی یاریی دیاریکراو دەڕوانن.

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:48

بۆچی پێویستە ئیسرائیل پشتگیری لە دروستکردنی ڕێڕەوی ناوەڕاست (تورکیا-چین) بکات؟

سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی ئیسرائیل پێیان وایە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمە پشتیوانی لە دروستکردنی کۆریدۆری ناوەڕاست بکەن، چونکە فراوانکردنی ئەم کۆریدۆرە جگە لە ئەوروپا و وڵاتانی تورک زمان یارمەتی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش دەدات. جگە لە قازانجی ئابووری، یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ئەم کۆریدۆرە زۆر کاریگەر دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی هاوبەشیان کە ئێرانە.

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:07

دانپێدانانی شۆککەری سەربازانی ئیسرائیلی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی “تەنتورە”

یەکەی “ئیسکەندەرون”ی سەر بە گرووپی تیرۆریستی زایۆنیستی “هاگانا” شەوی ٢٢ی ئایاری ١٩٤٨ هێرشی کردە سەر گوندی تەنتورە. لەم هێرشەدا ٢٥٠ فەلەستینی کۆمەڵکوژ کران. گرووپی تێرۆریستی هاگانا لەگەڵ چەند گرووپێکی تری تیرۆریستی چەکداری زایۆنیستی، پاش دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی زایۆنی، بناغەی سەرەکی سوپای ئێستای ئەم ڕژێمەیان پێکهێنا.

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:54

شەهیدکردنی یەکێک لە پیاوانی ئایینی سوننەی سیستان و بەلوچستانی ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، زانایەکی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و شەهید کرا.

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:06

شەهیدکردنی ٣ فەلەستینی دیکە لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ فەلەستینی لە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و کەمپی جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.

پەسەندترین