ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 251 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 15 ئازار 2021 - 20:08

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای بابل ـی عێراق کرایە ئامانج. گروپی “اصحاب الکهف” کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.

دووشەممە 15 ئازار 2021 - 15:26

خزعەلی لە سەر پیلانگێڕییەکانی ئیمارات لە عێراق هۆشداری دەدا

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداریی لە سەر پیلانێکی مەترسیداری ئیمارات لە عێراق دا و وتی کە کارنامەی حکومەتی ئەو وڵاتە لە لیبیا و یەمەن بەڵگەیە لە سەر ئەم پیلانگێڕییە. شێخ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پیلانێکی مەترسیداری ئیماراتی […]

دووشەممە 15 ئازار 2021 - 12:37

ئەنسارۆڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ڕایگەیاند کە لەلایەن ئەو هێزانەوە هێرش کراوەتە سەر قووڵایی خاکی سعودیە. بە ووتەی یەحیا سەریع، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاصف2k جارێکی دیکە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە هەر یەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی […]

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 23:57

ڤیدیۆ| هێرشی مووشەکی روسیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی نایاسایی سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: کۆگا نەوتییەکانی نایاسایی لە گوندی “الحمران” لە باکوری ڕۆژئاوای منبج کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە، لەلایەن روسیاوە کرایە ئامانج.

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 23:28

دوو تەقینەوەی تیرۆریستی ڕۆژئاوای کابولی هەژاند

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێل لە ناوچەی سێیەم و شەشەمی کابول پایتەختی ئەفغانستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە بریندار بوون.تا ئێستا هیچ لایەنێک یان گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانەی نەگرتووە ئەستۆ.

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 22:53

دوایین ڕووداوەکانی سوریا، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ١٩ جاری تر ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردەوە. بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش لە رێگای هێزەکانی سوپای سوریا، فەرماندەیەک و چوار سەربازی ئەو هێزانە بریندار بوون. لە رۆژانی رابردوو دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکە لەو […]

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 13:18

ئاشکرابوونی زانیارییەکانی ٦٠٠ کەس لە کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: لیستێک لە ناوەکانی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە ئاشکرا دەبێت کە سەرەڕای ناوی ئەو کەسانە، زانیارییە هەستیاریەکانی دیکەیان وەک ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، ژمارەی ناسنامە و…ـی تێدایە.

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 00:33

ڤیدیۆ| کردنە ئامانجی کاروانێکی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: گروپی “اصحاب الکهف” کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە ڤیدیۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە لە قادسییەی عێراق هێرشەکەی ئەنجام داوە.

پەسەندترین