ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 24 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 11:32

مانگی یەکی ئەمساڵ؛ خوێناویترین مانگ لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٥ەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاربەدەستانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ خوێناویترین مانگی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین بووە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 10:55

هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی چەکدارانی ئەلقاعیدە لە یەمەن + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکدارانی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، سێ کەس کوژران.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 22:32

دووەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سنووری ئەلبوکەمال لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گەڕی دووەمی هێرشەکانی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال لە سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ١٢ بارهەڵگر زیانێکی زۆریان بەرکەوت و چەند کەسێکیش برینداربوون.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 15:54

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەکانی گروپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 11:34

وێنەکانی دوای هێرشەکەی سەر ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاو کرایەوە + ڤیدیۆ و وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەیەکی هەواڵ بە پشتبەستن بە وێنە بڵاوکراوەکانی مانگی دەستکرد ڕایگەیاند کە هیچ زیانێک لە هێرشەکەی سەر کارگەی ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان نابینرێت.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 09:31

دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی سوپای ئیسرائیل لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی (کوادکۆپتەر) سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە دەستدرێژی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 22:36

تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەس لە جۆلانی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەسی نەناسراو کە لە سوریاوە لە سیاجەکانی سنووری جۆلان نزیکبوونەوە، کەسێک بریندار بوو و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست دا.

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 20:01

سەردانی نهێنی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا بۆ باکووری سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەوڵەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە نزیک بونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا و کۆنترۆڵکردنی کەرتی سنووری ئەم دوو وڵاتە هەواڵیان دایەوە و ڕایانگەیاند کە واشنتۆن بە دوای دامەزراندنی گروپێکی چەکدارە لە ژێر ناونیشانی “ئەنجوومەنی سەربازی دوورگە” لە باکوری سوریا.

پەسەندترین