ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 23 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 17:41

تورکیا: خۆشحاڵین بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم کالن، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، ئەنقەرە دڵخۆشە بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا.

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 14:01

ئۆکرانیا: ئاگاداری تەقینەوەکەی ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران نین!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای لێدوانی ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئەسفەهان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئاگاداری هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە نییە.

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 12:33

حەماس: ئۆپەراسیۆنی زەعتەرە وەڵامێک بۆ تاوانەکانی زایۆنیستەکان بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردوو لە بازگەی زەعتەرە لە نابلوس، لە چوارچێوەی خۆڕاگری گەلی فەلەستین بەرامبەر بە تاوانەکانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە دژی گەل و شوێنە پیرۆزەکانی ئەم خاکە، کە دواهەمینیان هێرشی دڕندانە بوو بۆ سەر دیلەکانی فەلەستینی، ئەنجام درا.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 21:32

دەسەڵاتی فەلەستین بڕیاری تەلئەبیبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی دیلەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کاردانەوەی لەبەرامبەر بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە و ئیقامەی دیلەکانی فەلەستینی نیشان دا.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 19:58

ڕووسیا: ئێران دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە بەشداری مۆسکۆ.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 13:28

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی ئیسرائیل و تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی وەک پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا لە ئاسایشی ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئێران و پرسە ناوچەییەکان، گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو.

پەسەندترین