ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 221 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 31 ئایار 2021 - 10:46

ئەنساروڵڵا جارێکی تر هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە سعودیە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی “قاصف2k” جارێکیتر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە باشوری وڵاتی سعودیەی کردە ئامانج.

یەکشەممە 30 ئایار 2021 - 16:54

نەخشەی پێشڕەوییەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری رۆژئاوای پارێزگای سەعدە و باشوری جیزان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکانی سەر بەو هێزانە لە میحوەری باشوری رۆژئاوای پارێزگای سەعدەی یەمەن و پارێزگای جیزان لە باشوری سعودیە، ناوچەیەکی بە ڕووبەری نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کرانەوە.

یەکشەممە 30 ئایار 2021 - 00:17

ئاهەنگی سەرکەوتن لە شەڕی شمشێری قودس لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستین + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: باڵە سەربازییەکانی بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی، بە ڕێپێوانی سەربازی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزە و بە بەشداری هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو ناوچانە، دوایین دەستکەوتە سەربازییەکانی خۆیان نمایش کرد و ئاهەنگی سەرکەوتنیان لە شەڕی ١١ ڕۆژەی ئەم دواییەدا، گێڕا.

شەممە 29 ئایار 2021 - 18:00

ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە میحوەری جیزان + ڤیدیۆ و وێنە

لە درێژایی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکانی سەر بەو هێزانە لە میحوەری باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای سەعدە و پارێزگای جیزان لە باشوری سعودیە، زیاتر لە ٤٠ شوێن لە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنران و لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆل کرانەوە.

شەممە 29 ئایار 2021 - 15:12

زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەزە

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی پشکنین و جەنگیی غەزە، توانای هەڵگرتنی ١٣ بۆمب و ٥٠٠ کیلۆگرام کەرەستەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و سیگناڵ و هەروەها بەردەوامی گەشتێکی ٣٥ کاتژمێری تا مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتری، و توانای ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆری شەڕ و هەواڵگری هەیە.

شەممە 29 ئایار 2021 - 00:05

کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل

زەکەریا حەمایل گەنجێکی ٢٨ ساڵەی فەلەستینی ئێوارەی دوێنێ هەینی لە کاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی فەلەستینیەکان لە شارۆچکەی بیتا ـی باشوری نابلوس، لە دژی دروست کردنی شارۆچکە یەهودیەکانی رژێمی زایۆنیستی، بە تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کوژرا.

پەسەندترین