ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 17 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 17:36

یادداشت: ڕۆڵی بەریتانیا لە شەڕی یەمەن؛ لە فرۆشتنی چەکەوە بە سعودیە تا پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی نرخی گومرگی لە یەمەن

دوای چەندین سەدە لە کۆلۆنیالیزم (ئیستعمار)، بەریتانیا ڕووی لە سیاسەتێکی فرەلایەنە کردووە، کە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بریتین لە زنجیرەیەک پیلانگێڕی سیاسی و ئابووری بۆ داگیرکردنی سەربازیی دوورگەکان و سەرچاوە نەوتییەکان. لە لایەک بە فرۆشتنی چەک و دابینکردنی هاوکاری سەربازی بە وڵاتانی دەوڵەمەندی عەرەبی، هەوڵی خۆشکردنی ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن لە دژی وڵاتانی لاواز دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە لە ژێر ناونیشانی ناوبژیوان و ئاشتیخوازێک شانبەشانی ئەمریکییەکان و چینییەکان سەروەت و سامانە سرووشتیەکانی وڵاتێکی قەیراناوی تاڵان دەکەن. یەمەن نموونەیەکی ڕوونی ئەم سیاسەتەی بەریتانیایە!

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 11:58

ئەمریکا: “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی” لە سوریا کرایە ئامانج

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە سێنتکۆم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی دروستکراوی ئێرانیان لە سوریا تێکشکاندووە.

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 23:54

دوایین هەواڵی ململانێکانی عەدەن؛ باشوورییەکان تەسلیمی سعودیە نابن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بەرخۆدانی باشوورییەکان لەدژی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و چۆڵنەکردنی بنکە سەربازییەکانی عەدەن، سعودیە فەرمانی دا هێزی زیاتر بۆ ئەم شارە ڕەوانە بکرێت.

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 09:42

ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێنمای ئازادیخوازانی جیهانە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە پەیامێکی نووسراودا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرەی خۆڕاگری بە پاڵپشتی ئێران بەهێزتربووە و دوژمن باس لە ئەگەری لەناوچوونی خۆی دەکات.

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 15:58

ئەمیری ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای ڕووخاندنی ئالی سعوودی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالید باترفی ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای لە خەڵکی سعودیە کرد بە شۆڕش لەدژی ئال سعوود، حکومەتی ئەم بنەماڵەیە بڕوخێنن.

پەسەندترین