ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 155 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 12:52

پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەوروپا

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەوروپا، وێڕای ئاماژە بە پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دواییانە، جەختیان کردە سەر پێویستیی ناسینی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵوێستی دروست و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان لە پێشکەوتنەکان لە بەرژەوەندی بەرەی حەق.

هه‌ینی 11 ئازار 2022 - 19:36

گروپە فەڵەستینیەکان: سەردانەکەی هێرتزۆگ ڕاستییەکانی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبی ئاشکرا کرد

گروپەکانی فەڵەستینی لە کاردانەوەیان بە سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا جەختیان کردەوە کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب و ئەنقەرە هەرگیز نەپێچڕا بوو.

هه‌ینی 11 ئازار 2022 - 12:29

ڤیدیۆی تایبەت لە ساتی ئامادەکردن و ڕەوانە کردنی مانگی دەستکردی “نوور٢”ی ئێران بۆ بۆشایی ئاسمان

هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا بە بەکارهێنانی مانگیلە بەری قاسد لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە مانگی دەستکردی “نوور٢”ی لە مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی جێگیر کرد. نوور٢ بە خێرایی ٧.٦ کیلۆمەتر لە هەر چرکەیەکدا و دوای ٤٨٠ چرکە توانی بگاتە خولگەی زەوی.

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 22:58

سەرکردەی نوێی داعش دیاری کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی فەرمی داعش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەی داعش، لە دیاریکردنی “ئەبوولحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی” وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە تیرۆریستییە هەواڵی دایەوە.

پەسەندترین