پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ ئاداری ساڵی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی رایانگەیاند کە ناوەندە هەستیارەکانی حکومەت کەوتونەتە بەر هێرشی بێوێنەی سایبەری.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی رایانگەیاند کە ناوەندە هەستیارەکانی حکومەت کەوتونەتە بەر هێرشی بێوێنەی سایبەری.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپێکی هاکەری نەناسراو بە ناوی “دەستانی کراوە” لە ڤیدیۆیەکدا زانیارییەکانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری موسادی بڵاو کردەوە.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند کە ئەگەر عێراق بارەگاکانی موساد دانەخات، وەڵام دەدەینەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بە ڕۆکێت هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی بەلەدی پارێزگای سەلاحەدینی عێراق.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکیان کردە ئامانج.
کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان هاک کردووە و دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە نهێنییەکانی ناوبراو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن، ناوچەیەک بە ڕووبەری ٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە رزگار کرا.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەنساروڵڵا توانی ناوچەیەک بە ڕووبەری ٥٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ڕۆژئاوای ئیدارەی حەرەز و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی میدی کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە رزگار بکات. زانیاری زیاتر:
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لوبنان ووتی: ئێمە دەمانەوێت هەموومان پێکەوە سەرکەوتن بە دەست بێنین لە بەر ئەوەی کە شەڕەکەی ئەمڕۆ تەنیا لە دژی حزبوڵڵا نییە بەڵکوو بۆ وەرگرتنی پشکی هاوپەیمانەکانی ئێمەشە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی دەزگای هەواڵگری ئەنساروڵڵا ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیان لە شاری سەنعا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە پووچەڵکردەوە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عەرەبستانی سعوودی پلانی بۆ داڕێژرا بوو.