ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 15 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 15:02

ئەگەری بەکارهێنانی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بووەتە شەڕێکی بەهێز لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لە بواری درۆنەکان و ئەم پرسەش دەنگۆی بەکارهێنانی درۆنەکانی ئێرانی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەهێزتر کردووە.

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 11:56

ڤیدیۆ: دەرکردنی شاندی ئیسرائیلی لە لوتکەی یەکێتی ئەفریقا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ئەمنی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا ئەو شاندە ئیسرائیلییەیان دەرکرد کە بەنیازی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم یەکێتییە لە ئەدیس ئەبابا بوون.

شەممە 18 شوبات 2023 - 17:46

کوژرانی فەرماندەی مەیدانی داعش لە باکووری سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

شەممە 18 شوبات 2023 - 17:21

بەرچاوترین ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە فەلەستینی داگیرکراو لە ساڵی ٢٠٢٢

ساڵی ٢٠٢٢ دەتوانرێت ساڵی یەکڕیزی زۆربەی فەلەستینیەکان لەسەر بژاردەی “خۆڕاگری” ناو بنرێت. ٢٠٢٢ ساڵی یەکگرتوویی زیاتری گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زایۆنیستەکان بوو. بە پێی ئامارەکان، لە ئەنجامی زیاتر لە ١٢ هەزار و ١٨٨ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ زایۆنیست کوژراون و زیاتر لە ٥٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەممە 18 شوبات 2023 - 14:55

ئایەتوڵڵا خامنەیی: پرسی فەلەستین یەکێک لە پرسە گرنگەکانی جیهانی ئیسلامە

چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزان و نوێنەرانی سیاسی وڵاتانی جیهان لە تاران بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە گەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.

شەممە 18 شوبات 2023 - 10:54

پەردەلادان لەسەر فەرماندە شەش ملیۆن دۆلارییەکەی ئەلقاعیدە لە یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەعد بن عاتێف ئەلعەولقی، ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە پارێزگای شەبوە ی یەمەن، وێڕای بانگەوازی خەڵکی ئەم پارێزگایە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی پارێزگای ئەبین، داوای بەرپەرچدانەوەی کردەوەکانی ئیمارات لەم ناوچانە دەکات.

پەسەندترین