ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 141 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 19 نیسان 2022 - 09:39

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی هێرشە ڕۆکێتییەکەی خۆڕاگری فەڵەستین بۆ سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی کیسوفیم، چەند شوێنێکی کەرتی غەزە-یان کردە ئامانج.

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 20:23

لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیستیەوە دەستدرێژی کرایەوە سەر مزگەوتی ئەقسا + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هەڵکوتانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەرکردنی نوێژکەرانی فەڵەستینی، شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی لە دووەم ڕۆژی جەژنی یەهودیی “الفَصْح” دەستدرێژییان کردە سەر ئەو شوێنە پیرۆزە.

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 17:53

ڕەئیسی: بچووکترین جوڵەی ئیسرائیل لە چاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران شاراوە نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی لە جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە دا و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بزانێت بچووکترین جوڵەی ئەو لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە شاراوە نییە و ئەگەر بچووکترین هەڵە لەو ڕژێمە ڕوو بدات، ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 10:55

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکایی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی “کلیل چنگ”-ی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین-باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

یەکشەممە 17 نیسان 2022 - 17:10

پێکدادانی هێزەکانی باشور و تاریق ساڵح بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی پارێزگای شبوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کێلگە نەوتییەکانی پارێزگای شبوەی یەمەن، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی و هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.

یەکشەممە 17 نیسان 2022 - 15:35

تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی قەسەدە لە قامیشلۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەمارۆی دوو گەڕەکی کوردی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی سوریاوە، چەند ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوەیان بەسەر شاری قامیشلۆ سەپاند.

یەکشەممە 17 نیسان 2022 - 12:45

تاقیکردنەوەی سیستەمێکی بەرگریی لەیزەری لەلایەن ئیسرائیلەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی زانیاریەکانی وەزارەتی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی، یەکەم تاقیکردنەوەی سیستەمی نوێی بەرگری لەیزەری دوای تێکشکاندنی چەند ئامانجێک وەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکێک بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.

شەممە 16 نیسان 2022 - 23:42

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەوا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆ سەر بارەگای فەوجی ٧٨ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای موسڵ، جێگری فەرماندەی فەوجەکە بریندار بوو.

پەسەندترین