یەمەن - Page 5 of 41 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 18 كانونی دووه‌م 2023 - 08:52

#ئینفۆگرافیک: زیانە باڵافڕییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەمریکا لە شەڕی یەمەن

لەسەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا بە گشتی ٩٤ باڵافڕی جۆراوجۆر لەو وڵاتەدا تێکشکاوە کە ٦٣ـیان تایبەتن بە سعودیە، ٢٢ـیان ئیمارات و ٦ـیان ئەمریکا، یەک باڵافڕ مەغریب، یەک باڵافڕ بەحرەین و هەروەها یەک باڵافڕیش ئوردن.

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 16:58

هێرشی لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح بۆ سەر بنکەی حیزام ئەلئەمنی لە باکوری پارێزگای ئەبیەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی حیزام ئەلئەمنی لە ئیدارەی لۆدەری باکووری پارێزگای ئەبیەن لە یەمەن، لایەنگران و چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح کۆگای چەکی ئەم بنکەیان تاڵان کرد و ئۆتۆمبێلەکانیان ئاگریان تێبەردا.

شەممە 7 كانونی دووه‌م 2023 - 21:49

ڕێپێوانی سەرتاسەری یەمەنییەکان دژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیە و ئەمریکا + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاووڵاتیانی یەمەن لە پارێزگا جۆربەجۆرەکان ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان لەدژی هاوپەیمانی سعودیە-ئەمریکی و گەمارۆدانی سەرتاسەری ئەم وڵاتە و بەردەوامی دەستدرێژیی ئەم هاوپەیمانییە بۆ سەر یەمەن ئەنجامدان.

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 14:41

حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن کەناراوەکانی ئەلقێشنی ڕادەستی ئیمارات کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن رەزامەندی لەسەر پلانی ڕادەستکردنی ناوچەی ڕاس شێروین لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەلمەهرە بە کۆمپانیای “أجهام”ی ئیماراتی دەربڕی.

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 11:52

پێشوازی سەنعا لە هەوڵەکانی تورکیا و سووریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلبۆخەیتی، ئەندامی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، پێشوازی لە هەوڵەکانی تورکیا و سووریا کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکانی نێوانیان و ئامۆژگاری سەرکردەکانی ئەو دوو وڵاتەی کرد کە گوێ لە ناڕەزایەتییەکان لەمبارەیەوە نەگرن.

شەممە 31 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:35

شکستی هێرشی باشوورییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای ئەلزالع

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی ئەلمەشاریح و حەبیل یەحیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەلزالع شکستی هێنا و زیانێکی زۆریش بە باشوورییەکان گەیشت.

هه‌ینی 30 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 14:38

توێژەرانی ئەمریکی: لە سەردەمی حوکمڕانی بن سەلمان ٣٧٧ هەزار یەمەنی کوژراون و ٥٢٣ سعودی لە سێدارە دراون

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ توێژەرانی ناوەندی “کاتۆ”ی ئەمریکی بە ئاماژەدان بە کوژرانی زیاتر لە ٣٧٧ هەزار یەمەنی لە شەڕی دژی ئەم وڵاتە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە ڕژێمی سعودیە لە گیانی لەدەست دانی قوربانیانی یەمەن بە بەرپرسیار بزانێت.

سێشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:20

شاندی نێوەندگیری عومانی بەبێ راگەیاندنی ئەنجامی دانوستانەکان سەنعای بەجێهێشت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندی عومان کە بۆ نێوەندگیری نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە چووبووە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، بەبێ ئەوەی ئەنجامی دانوستانەکان ڕابگەیەنێت، سەنعایان بەجێهێشت.

پەسەندترین