ناردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ حەزەرمەوت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە فەرمانی دەرکردنی هێزەکانی باشوور لە باکوری حەزەرمەوت و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەو ناوچانە دەرکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە فەرمانی دەرکردنی هێزەکانی باشوور لە باکوری حەزەرمەوت و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەو ناوچانە دەرکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەعد بن عاتێف ئەلعەولقی، ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە پارێزگای شەبوە ی یەمەن، وێڕای بانگەوازی خەڵکی ئەم پارێزگایە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی پارێزگای ئەبین، داوای بەرپەرچدانەوەی کردەوەکانی ئیمارات لەم ناوچانە دەکات.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە شاری عەدەن، چەکدارانی حیزبی ئیسلاح لە پێگەکانی پێشوویان لە پەراوێزی شاری شەقرە لە پارێزگای ئەبین جێگیر بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوەپێکردنی هێز و دانانی خاڵی پشکنینی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لەسەر ڕێگای ڕۆژهەڵاتی مارب لە یەمەن، هۆزی ئال قەماد لەگەڵ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
دوای چەندین سەدە لە کۆلۆنیالیزم (ئیستعمار)، بەریتانیا ڕووی لە سیاسەتێکی فرەلایەنە کردووە، کە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بریتین لە زنجیرەیەک پیلانگێڕی سیاسی و ئابووری بۆ داگیرکردنی سەربازیی دوورگەکان و سەرچاوە نەوتییەکان. لە لایەک بە فرۆشتنی چەک و دابینکردنی هاوکاری سەربازی بە وڵاتانی دەوڵەمەندی عەرەبی، هەوڵی خۆشکردنی ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن لە دژی وڵاتانی لاواز دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە لە ژێر ناونیشانی ناوبژیوان و ئاشتیخوازێک شانبەشانی ئەمریکییەکان و چینییەکان سەروەت و سامانە سرووشتیەکانی وڵاتێکی قەیراناوی تاڵان دەکەن. یەمەن نموونەیەکی ڕوونی ئەم سیاسەتەی بەریتانیایە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بەرخۆدانی باشوورییەکان لەدژی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و چۆڵنەکردنی بنکە سەربازییەکانی عەدەن، سعودیە فەرمانی دا هێزی زیاتر بۆ ئەم شارە ڕەوانە بکرێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالید باترفی ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای لە خەڵکی سعودیە کرد بە شۆڕش لەدژی ئال سعوود، حکومەتی ئەم بنەماڵەیە بڕوخێنن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکە سەربازییەکانی عەدەن، گرژیی نێوان باشوورییەکان و هێزەکانی سەر بە سعودیە زیادی کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی هۆزەکانی ئەبین هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لەم پارێزگایە دەست پێکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕەوانەکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ شاری مارب، حیزبی ئیسڵاح بە جێگیرکردنی هێز لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ڕێگا گشتییەکانی داخست.