پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی سعوودیە لەگەڵ ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان فڕۆکەخانەی سۆکۆترایان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور دەرهێنا و کۆنترۆڵیان کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی سعوودیە لەگەڵ ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان فڕۆکەخانەی سۆکۆترایان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور دەرهێنا و کۆنترۆڵیان کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن ڕاگەیاند کە پلانێکی نوێیان بۆ ئاگربەستی درێژخایەن پێشکەشی لایەنەکانی یەمەن کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی ئەیلولدا، سوپای یەمەن پەردەی لەسەر کەرەستەی سەربازی نوێ لادا، لەوانە بەلەمە جەنگییەکانی عاسیف، مووشەکی کروزی قودس ٣ و مووشەکە بالیستیکیەکانی حاتەم، فەلەق، کەرار و هتد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، نمایشی هێزەکانی ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی رزگاری یەمەن (ئەنساروڵڵا) بە بەشداری ٢٠ هەزار هێزی سەربازی و هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەروەها وتاری سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری شۆڕشی یەمەن، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیکەی حکومەتی یەمەن بەڕێوەچوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبووەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هاوپەیمانی دەستدرێژکار توانا ماددییەکانی خۆی بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕی و هێرشکردنە سەر ئاسایش لەژێر ناونیشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ئاراستە کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانەکانی حکوومەتی رزگاری یەمەن، لە سەفەرەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و پرسەکانی یەمەن و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە پاڵپشتی ئیمارات، چەكدارانی ئەلهبە ئەلحەزرمییە لە ئیدارەكانی تریم و ساهـ لە پارێزگای حەزەرمەوت هەوڵی پێشڕەوی و گەمارۆی چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری سیئۆن دەدەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، عەبدولڕەزاق ئەلهجری، سکرتێری گشتیی حیزبی ئیسڵاح، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا، مەرجە نوێیەکانی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو هاوپەیمانی سعوودیە ڕاگەیاند.
لە هێرشی بەهێزی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بنکەی لیوای ١٠٧ی پیادەی هاوپەیمانی سعوودیە و هێزەکانی مەنسور هادی لە دەوروبەری شاری مارب لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٥، زیاتر لە ٢٦٠ کەس لەو هێزانە کوژران و بریندار بوون. ئهم گورزه بەهێزە هۆشدارییهک بوو بۆ هاوپهیمانی سعوودیه تا ڕێكخستنی هێز و كهرهسته سەربازییەکانی له میحوهرهكانی مارب بگۆڕێت.