فەلەستین - Page 16 of 51 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06

یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین

لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.

یەکشەممە 23 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:41

تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی “عرین الاسود” لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود”ی لە بەشی کۆنی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا تیرۆر کرد.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:06

ڕژێمی زایۆنی ئامادەیی خۆی بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان راگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی سەرەتایی لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان، میدیاکانی ئەم ڕژێمە ڕایانگەیاند کە تەلئەبیب ئامادەیە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:02

کردەوەیەکی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو/ گەنجێکی فەلەستینی بە سەختی بریندار بوو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجێکی فەلەستینی کە بە چەکی سارد هێرشی کردە سەر شارۆچکە نشینێکی زایۆنی لە قودس، لە لایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو.

چوارشەممە 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:35

ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە قودسی داگیرکراو؛ سەربازێکی زایۆنی بریندار بوو + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی مەعالیە ئەدومیم لە قودسی داگیرکراو، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوو.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:39

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی مالیزیا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە کوالالامپور و ئازادکردنی چالاکوانێکی فەلەستینی ڕفێنراوی راگەیاند.

پەسەندترین