سوریا - Page 6 of 48 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 17:41

تورکیا: خۆشحاڵین بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم کالن، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، ئەنقەرە دڵخۆشە بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا.

سێشەممە 31 کانوونی دووەم 2023 - 19:58

ڕووسیا: ئێران دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە بەشداری مۆسکۆ.

دووشەممە 30 کانوونی دووەم 2023 - 22:32

دووەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سنووری ئەلبوکەمال لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گەڕی دووەمی هێرشەکانی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال لە سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ١٢ بارهەڵگر زیانێکی زۆریان بەرکەوت و چەند کەسێکیش برینداربوون.

یەکشەممە 29 کانوونی دووەم 2023 - 22:36

تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەس لە جۆلانی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەسی نەناسراو کە لە سوریاوە لە سیاجەکانی سنووری جۆلان نزیکبوونەوە، کەسێک بریندار بوو و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست دا.

یەکشەممە 29 کانوونی دووەم 2023 - 20:01

سەردانی نهێنی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا بۆ باکووری سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەوڵەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە نزیک بونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا و کۆنترۆڵکردنی کەرتی سنووری ئەم دوو وڵاتە هەواڵیان دایەوە و ڕایانگەیاند کە واشنتۆن بە دوای دامەزراندنی گروپێکی چەکدارە لە ژێر ناونیشانی “ئەنجوومەنی سەربازی دوورگە” لە باکوری سوریا.

هەینی 27 کانوونی دووەم 2023 - 21:03

سعوودیە و دوژمنایەتییەکی بێ ئەنجام لە بەرامبەر سوریا

بە تێڕوانین لە شەڕی ١٢ ساڵەی سوریا و تاوانی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا – وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی بەوە دەگەین کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتییان لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا کردووە و بە دیاریکراوی دەتوانین ناوی سعوودیە بهێنین.

پێنجشەممە 26 کانوونی دووەم 2023 - 10:58

کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزوور

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی چەند کەسێکی نەناسراو (ڕەنگە داعش) بۆ سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندی حەوایج، سێ ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کوژران.

سێشەممە 24 کانوونی دووەم 2023 - 23:25

دیداری وەزیری بەرگری سووریا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، وەزیری بەرگریی سووریا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی هەندێک بابەتیان کرد.

پەسەندترین