سوریا - Page 24 of 48 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 17 ئاب 2022 - 12:19

گیان لەدەستدانی سێ سەربازی سووریا لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا + ڤیدیۆ

دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی سوپای سووریا، لە نێویاندا بنکەی سەربازی گوندی چارقڵی لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب)، لە باکووری پارێزگای حەلەب، سێ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 14:50

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکی لە سووریا + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی چەکدارانی “مغاویر الثوره” و هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلتەنف، لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن، کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”.

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 09:15

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند شوێنێکی نزیک دیمەشق و بەندەری تەرتوس، سێ ئەندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

یەکشەممە 7 ئاب 2022 - 22:55

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ، چوار کەس کوژران کە دووانیان منداڵن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی شاری قامیشلۆ.

یەکشەممە 7 ئاب 2022 - 00:58

هێرشی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانی “لواء شهداء القریتین”یان لە باکوری رۆژئاوای ئەلسخنە لە پارێزگای حومس کردە ئامانج.

چوارشەممە 3 ئاب 2022 - 21:01

ڤیدیۆ: مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سووریا و ڕووسیا لە حەلەب

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا، سوپای سووریا و ڕووسیا مەشقێکی وشکانی، ئاسمانی و دەریایییان بە هاوشێوەسازی شەڕێکی ڕاستەقینە لە نزیک پارێزگای حەلەب ئەنجام دان.

پەسەندترین