سوریا - Page 17 of 48 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:06

کێوماڵکردنی تەواوەتی گەڕەکی ئەلسەدی شاری دەرعا لە داعش!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی ئەلسەد لە شاری دەرعا، لانیکەم ٣٠ ئەندامی داعش کوژران و ئەم ناوچەیە بە تەواوی لە بوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە پاککرایەوە.

دووشەممە 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:39

یادداشت: کودەتا لە ئەحرار شام!

بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە چەکدارانی “ئەحرار شام” ڕایانگەیاند کە فەرماندەی ئێستای ئەم گرووپەیان لابردووە و ئەنجوومەنی فەرماندەیییان هەڵوەشاندووەتەوە. وا دیارە ئەم پێشهاتانە لە “ئەحرار شام” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرەی “حەسەن سووفان” لە “تەحریر شام” و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گرووپە ڕوویداوە، ناکۆکییەک کە نێوان دوو بەرەی ناو ئەحرار شام کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم گروپە بە شێوازی جیاجیا دەرکەتووە.

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:40

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر حومس لە سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کرد و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:20

پێشهاتەکانی سووریا، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوپەیمانی ئەمریکی لە بازگەی قبور ئەلغراجنە لە نزیک شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە کرد کە لە هەشت زرێپۆش پێکهاتبوو.

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:09

یادداشت: هۆکاری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و گەیشتنی بۆ ناو خاکی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراو (پێدەچێت ئیسرائیلی بێت) کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دەرکەوت کە ئەم کاروانە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگری گازوایلی کڕدراوی لوبنانییەکان و بەرەو بەیروت بەڕێوە بووە. بەڵام بۆچی ئەم کاروانە کرایە ئامانج؟

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:07

هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پارتی وەتەنی تورکیا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکەن.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:16

هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی کە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێوە بوو، دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و چوونە ناو سووریا، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

سێشەممە 8 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:14

پێشهاتەکانی سووریا، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلۆی سەر بە پارێزگای حەسەکە، فەرماندەیەکی مەیدانی هێزە کوردییەکان بە ناوی “هەڤال سەیدۆ” و دوو کەسی دیکە کوژران.

یەکشەممە 6 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:20

هێرشە قورسەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە ئیدلب + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سووریا و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە ئیدلب، چەند ئەندامێکی هێزە چەکدارەکان و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

پەسەندترین