ئەنسارۆڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سعودیە
هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ڕایگەیاند کە لەلایەن ئەو هێزانەوە هێرش کراوەتە سەر قووڵایی خاکی سعودیە. بە ووتەی یەحیا سەریع، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاصف2k جارێکی دیکە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە هەر یەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی […]