مۆسکۆ: رێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی “S-400” بۆ تورکیا دەستیپێکرد
بەرپرسێکی باڵای بەرگری ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە رێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بۆ تورکیا دەستیپێکردووە.
بەرپرسێکی باڵای بەرگری ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە رێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بۆ تورکیا دەستیپێکردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئاڵوگۆڕی باڵوێزەکان لە نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی شەرمەزار کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سهرۆک وهزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و سهرۆک کۆماری تورکیا له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا به فهرمی ئاسایی بوونی تهواوهتی پهیوهندییهکانی نێوان ههردوولایان ڕاگهیاند.
دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی سوپای سووریا، لە نێویاندا بنکەی سەربازی گوندی چارقڵی لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب)، لە باکووری پارێزگای حەلەب، سێ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە زایۆنییهكان ڕایانگهیاندووه كه دوای واژۆكردنی ڕێككهوتنی فڕۆكهوانی نێوان رژێمی زایۆنیستی و توركیا له مانگی ڕابردوو، له چهند ههفتهی داهاتوودا، هێڵه ئاسمانییهكانی ئهم ڕژێمه دوای ١٥ ساڵ دهتوانن بۆ توركیا بفڕن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە هێرشێکی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەربازێکی دیکەی تورکیا کوژراوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری رۆژئاوای شاری قامیشلۆ، دوو کەس لە هێزە کوردییەکان و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوو سەربازی دیکەی تورکیا کوژراون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی شاری قامیشلۆ.