تورکیا - Page 3 of 21 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 10 کانوونی دووەم 2023 - 16:04

پلانی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا سەربکەوێت، پەنابەرانی سوریا بە چەند قۆناغێک دەگەڕێنێتەوە بۆ سوریا.

هەینی 6 کانوونی دووەم 2023 - 20:42

هەواڵگری تورکیا لەگەڵ تەحریر شام کۆبووەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لەگەڵ تەحریر شام بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دژبەری تەحریر شام و دوایین پێشهاتەکانی باکوری سوریا ئەنجامدا.

یەکشەممە 1 کانوونی دووەم 2023 - 13:26

چاوشئۆغڵو: کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە نیوەی دووەمی مانگی یەکدا ڕاگەیاند.

شەممە 31 کانوونی یەکەم 2022 - 19:09

ڕەزامەندی تورکیا بە کشانەوەی تەواوەتی لە سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا رایگەیاند کە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی سووریا و تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ پابەندبوونی خۆی بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە خاکی سووریا رایگەیاندووە.

پێنجشەممە 29 کانوونی یەکەم 2022 - 19:49

چاوشئۆغڵو: لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوە لەگەڵ سووریا ئەنجام دەدرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی وەک هەنگاوی دووەم بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوە لەگەڵ سووریا ئەنجام دەدرێت، گوتی: “بەڵام هێشتا رێککەوتی کۆبوونەوەکە دیار نییە. لەگەڵ ئەسەد لە ئاستی وەزیر یان لە ئاستی سیاسیی کۆبوونەوەمان ئەنجام نەداوە”.

چوارشەممە 28 کانوونی یەکەم 2022 - 12:26

ئەردۆغان نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت.

پەسەندترین