ئێران - Page 24 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 28 ئایار 2022 - 21:32

سوپای ئێران بنکەیەکی نهێنی ژێرزەمینیی ئاشکرا کرد + ڤیدیۆ و وێنە

جەنەڕاڵ موحەممەد حوسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و جەنەڕاڵ سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئەو وڵاتە، سەردانی بنکەی تەواو نهێنی ژێرزەمینیی ٣١٣ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تایبەت بە سوپای ئێرانیان لە قووڵایی چیای زاگرۆس کرد.

هه‌ینی 27 ئایار 2022 - 23:27

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت

لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن یۆنانەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت.

سێشەممە 24 ئایار 2022 - 16:40

لە خۆڕەمشەهرەوە بۆ قودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی “الی بیت المقدس” یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرگریی پیرۆز (شەڕی عێراق و ئێران) کە لە ٣٠ی ٤ی ساڵی ١٩٨٢ لە میحوەری ئەهواز، خۆڕەمشەهر و دەشتی ئازادەگان دەستی پێکرد و دواجار بە ئازادکردنی خۆڕەمشەهر لە ٢٤ی ٥ی هەمان ساڵدا کۆتایی هات.

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:32

ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت تیرۆری حەسەن سەیاد خودایی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تیرۆرکردنی «حەسەن سەیاد خودایی» ئەندامێکی هێزی بەرگری لە پیرۆزییە ئیسلامییەکان (مدافع حرم) لەلایەن دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی هەواڵی دایەوە.

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 00:10

ئێران یەکەم فڕۆکەی گواستنەوەی دروستکراوی ناوخۆیی ڕوونوێنی کرد

فڕۆکەی گواستنەوەی “سیمۆرغ” کە لەلایەن پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازی فڕۆکەوانی وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکراوە، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە کۆمپانیای هێسای ئەسفەهان پەردەی لەسەر لادرا.

پەسەندترین