ئێران - Page 2 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 5 ئازار 2023 - 15:05

سوپای بەریتانیا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی چەکی ئێرانی بۆ یەمەن کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی بەریتانیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئاوەکانی کەنداوی عومان دەستیان بەسەر بارێکی چەکی ئێرانیدا گرتووە کە بریتین لە مووشەکی دژە زرێپۆش و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەند.

پێنجشەممە 2 ئازار 2023 - 09:42

ئێران مانۆڕێکی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی ئەنجام دا + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئێران لەژێر ناونیشانی “بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەت ١٤٠١” لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ناوەندی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

شەممە 25 شوبات 2023 - 10:06

ڤیدیۆ: «پاوە»، نوێترین مووشەکی کرۆزی ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران کارپێکردنی نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی «پاوە» ڕاگەیاند و وتی: نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی پاوە بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر چووەتە ناو ڕیزی مووشەکەکانی ئێمەوە.

چوارشەممە 22 شوبات 2023 - 11:35

زەڵمای خەلیلزاد: ئەلقاعیدە لەگەڵ هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران ڕێککەوتووە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زەڵمای خەلیلزاد، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە و هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران لەسەر هاوکاری هاوبەش لە بەرامبەر وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئێران ڕێککەوتوون.

سێشەممە 21 شوبات 2023 - 09:33

یەکێتی ئەوروپا پاکێجی پێنجەمی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی شوبات) لە درێژەی پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، پاکێجی پێنجەمی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 09:48

جێگیرکردنی ماکێتی فڕۆکەی جەنگی سوخۆ ٣٥ لە بنکەی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد کە لە بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، جێگیرکردنی ماکێتی سوخۆ ٣٥ و ئێف ٤ لەم بنکەدا دەبینرێت.

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 15:02

ئەگەری بەکارهێنانی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بووەتە شەڕێکی بەهێز لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لە بواری درۆنەکان و ئەم پرسەش دەنگۆی بەکارهێنانی درۆنەکانی ئێرانی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەهێزتر کردووە.

شەممە 18 شوبات 2023 - 14:55

ئایەتوڵڵا خامنەیی: پرسی فەلەستین یەکێک لە پرسە گرنگەکانی جیهانی ئیسلامە

چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزان و نوێنەرانی سیاسی وڵاتانی جیهان لە تاران بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە گەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.

پەسەندترین