ئێران - Page 15 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 21 ئه‌یلول 2022 - 21:14

کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان بەڕێدەکەون

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوە لوبنانییەکان بە گێڕانەوە لە باڵیۆزخانەی ئێران لەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبن بەرەو لوبنان بەڕێبکەون.

چوارشەممە 21 ئه‌یلول 2022 - 09:30

ڕەئیسی: هیوادارین لێک تێگەیشتنی لایەنە عێراقییەکان بگاتە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لەم وڵاتە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنی حەفتا و حەوتەمی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە.

دووشەممە 19 ئه‌یلول 2022 - 20:09

سوپای ئۆکرانیا: ڕووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی ئێرانی بەکارهێناوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئەیلول ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی “شاهێد ١٣٦”ی دروستکراوی ئێرانیان لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا لە میحوەری کۆپیانسک لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە خستووەتە خوارەوە. بۆیە بە پشتڕاستکردنەوەی فەرمی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، ئەمە یەکەم دەرکەوتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “شاهێد ١٣٦”ی ئێرانییە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 11:49

سوپای ئێران: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئارەش ٢” تایبەتە بە هێرشکردنە سەر حەیفا و تەلئەبیب

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کیۆمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئارەش٢یان بۆ هێرشکردنە سەر حەیفا و تەلئەبیب دروستکردووە.

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 07:34

دیداری عەبدولسەلام و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تاران + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانەکانی حکوومەتی رزگاری یەمەن، لە سەفەرەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و پرسەکانی یەمەن و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 18:01

ئایەتوڵڵا خامنەیی: سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بنەمای دروستکردنی شەڕ لەنێوان شیعە و سوننە و هەروەها شیعە و شیعە و سوننە و سوننەیە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆڕی جیهانی ئالوبەیت (ع) و بەشداربووان لە حەوتەمین کۆنگرەی پەیوەندیدار، گەورەیی و خۆشەویستی ئالوبەیتی لە جیهانی ئیسلامدا بە ناوازە ناوبرد.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 01:30

تۆڕی یەکگرتووی بەرگری لە ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران

پلانی تۆڕی یەکگرتووی بەرگری بۆ یەکەمجار لە لایەن هەندێک لە سەرانی ڕژێمی زایۆنیستی دوای پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی پێشنیار کرا. ئەم پلانە هەمان پلانی ترەمپە بە ناوی یەکگرتووی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Middle East Strategic Alliance (MESA)). دەتوانرێت پلانی تۆڕی یەکگرتووی بەرگری بە وەشانێکی نوێی پلانی ناتۆی عەرەبی هەژمار بکرێت، بەڵام لە […]

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 19:54

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی ئارامی بۆ عێراق و داوای لێخۆشبوون بۆ کوژراوان و هیوای تەندروستی بۆ بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، پشوودرێژی، حیکمەت و هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراق و هەموو دامەزراوە یاساییەکانی ئەم وڵاتە بۆ تێپەڕاندنی فیتنەیەکی گەورە بەرز دەنرخێنێت.

پەسەندترین