ئێران - Page 12 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 28 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:32

بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران: پیلانی دوژمنان شکستێکی گەورەی هێناوە

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە سەر پیلانگێڕییەکانی دوژمنان بە سەرکردایەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوخۆی ئێران بڵاو کردەوە.

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:31

تیرۆرکردنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە زاهێدان + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سوپای سەلمان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە ناوەکانی عەقید مەهدی مولاشاهی و جەواد کیخا لە کارمەندانی بەسیجی زاهێدان، لە گۆڕەپانێکی ئەم شارە تیرۆر کرد.

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:16

وەڵامی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا: خەڵوز بکڕن زستانێکی سەخت لە پێشە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ناوبراو و بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:24

یادداشت: ئێران تا دێت نیگەرانی زیاتر دەبێت لە هەڕەشەکان لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەرمینیا

لە باشووریترین بەشی قەفقاز، ئێران سنوورێکی ٧٥٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ناوچەی نەخچیڤان هەیە، کە نزیکەی ١٣٨ کیلۆمەتریان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی قەرەباغ (١٩٩١-١٩٩٤) کەوتە دەست هێزەکانی ئەرمینیا، بەڵام دیسانەوە دوای جەنگی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ناوچانە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان. ئێستا هەرچەندە سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمینیا تەنیا ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام ئەم سنوورە بە هێڵی ژیانی سێ ملیۆن ئەرمەنی لە وڵاتێکی گەمارۆ دراو دادەنرێت کە لە هەردوو لا لەلایەن ئازەربایجان و تورکیاوە دابڕاوە.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:09

پچرانی پەیوەندی دیپلۆماسی ئۆکرانیا لەگەڵ ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی پارتی هاوپشتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا پرۆژەیاسای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران و ناساندنی ئەم وڵاتە وەک لایەنگری تیرۆریزم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئۆکرانیا کرد.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:42

سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی دەستپێکرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قۆناغی سەرەکی مانۆڕی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دروشمی “ئێرانی بەهێز” لە ناوچەی گشتی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:09

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ڕژێمی سعوودیە ئاگادار بێت و میدیاکانی کۆنتڕۆڵ بکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

پەسەندترین