ئێران - Page 11 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:20

بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیی هایپرسۆنیکی پێشکەوتوو لەلایەن ئێرانەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەریق حەسەن تارانی موقەدەم، بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی هایپەرسۆنیکی ڕاگەیاند.

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:09

یادداشت: هۆکاری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و گەیشتنی بۆ ناو خاکی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراو (پێدەچێت ئیسرائیلی بێت) کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دەرکەوت کە ئەم کاروانە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگری گازوایلی کڕدراوی لوبنانییەکان و بەرەو بەیروت بەڕێوە بووە. بەڵام بۆچی ئەم کاروانە کرایە ئامانج؟

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:33

ڕاوێژکاری زێلێنسکی: هێرش بکرێتە سەر بەرهەمهێنەرانی درۆن لە ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێران بەس نییە و داوای کرد هێرش بکرێتە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران.

یەکشەممە 6 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:22

سیستەمی دوورمەودای باوەر ٣٧٣ و مووشەکی سەیاد B4 پەردەیان لەسەر لادرا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پەردە لەسەر سیستمی بەرگری باوەر ٣٧٣ی نوێکراو بە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆمەتر لادرا و تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمەش بە مووشەکی سەیاد B4 بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

هه‌ینی 4 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:51

ڕێپێوانی ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی لە ئێران بەڕێوەچوو

١٣ی گەڵاڕێزان وەک ڕۆژی کۆنتڕۆڵکردنی بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران (١٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٥٨ی کۆچی هەتاوی)، لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە ڕۆژە گرنگ و هەمیشە زیندووەکانە و ئەمڕۆ هەینی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە تاران و سەرجەم شارەکانی ئێران بەرز ڕاگیرا.

چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:35

ئامۆژگارییەک بۆ ئەوانەی بێهۆ بوونەتە نەیاری ئێران

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک کەس و لایەن بە بێهۆ و سەرەڕای هاوکارییەکانی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوان، وەک نەیار و تەنانەت هاوکاری دوژمنان هەڵسووکەوت بکەن.

دووشەممە 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:08

ئێران: کەسی دووەمی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی مەزارگەی شاهچێراغ دەستبەسەر کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسی دووەمی ئۆپەراسیۆن و ئەندامانی پشتیوانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ ڕاگەیاند.

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:57

داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو تیرۆریستەی بڵاوکردەوە کە هێرشی کردە سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو عائیشە عومەری ئەنجامدەری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران، ڕاستی ئیدیعاکەی پشتڕاست کردەوە کە ئەم هێرشە تیرۆریستیەی ئەنجام داوە.

پەسەندترین