ئێران - Page 10 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:31

یادداشت: پرۆژەی هاوبەشی سعودیە، ئیمارات و ئەمریکا بە ناوی “لەناوبردنی ئێران لە ناوخۆەوە”

ڕۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی ژمارەیەک بەڵگەنامەی پلانی نهێنی سعودیە و ئیمارات بۆ لاوازکردنی ئێران و ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم بەڵگەنامانە، ژووری بیرکردنەوەی سعودیە – ئیمارات ٥ ساڵ لەمەوبەر، دوای لەسێدارەدانی شێخ باقر ئەلنمر پێکهێنرا و یەکێک لە بەرنامەکانی، دامەزراندنی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی بە زمانی فارسی بۆ هاندانی گەنجان بوو. کاتێک […]

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:32

ئێران: نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەگەڵ میدیاکان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان دایەوە.

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:05

سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، دەستپێکردنی خولێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بارەگاکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

یەکشەممە 20 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:11

ئایەتوڵڵا خامنەیی: بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییانە دێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە بچووکتر لەوەن کە زیان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەێنن، بە دڵنیاییەوە کە کۆتایی بەم ئاژاوەگێڕییە دێت و گەلی ئێران بە هێزی زیاتر و ورەی نوێتر درێژە بە ڕێگای پێشکەوتنی وڵات دەدات.

شەممە 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:00

ئایا ئێران بۆ سەرکوتکردنی تیرۆریزم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەشکەرکێشی بۆ ئەم ناوچەیە دەکات؟!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی میدیایەکی ڕۆژئاوایی، لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە ئەگەر سوپای عێراق لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان جێگیر نەبێت، یان ئەگەر بارەگای تیرۆریستان لەم ناوچەیە لانەبرن، هێزەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی فراوان بۆ نەهێشتنی تیرۆریزم لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

هه‌ینی 18 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:59

نەفرەتی خەڵکی کورد لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین / تاوانی مونافقین و سەدام لە دژی کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:11

یۆنان و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی کە لەلایەن تارانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێران لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کەشتیەکی نەوتهەڵگر بە ئاڵای ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە یۆنان، دەستی بەسەر ئەم دوو کەشتیە نەوتهەڵگرە گرتبوو.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:53

هێرشی تیرۆریستی لە خوزستانی ئێران زیاتر لە ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و پۆلیسی شاری ئیزەی پارێزگای خوزستان زیاتر لە ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

پەسەندترین