ئیسرائیل - Page 27 of 67 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:08

دیداری ئیلهام عەلیێڤ لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پاسەوانی سنووری کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.

سێشەممە 27 ئه‌یلول 2022 - 10:45

عەباس بەبۆنەی ساڵی نوێی عیبری پیرۆزبایی لە گانتز کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ڕۆژێکدا کە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەلەستینی لەم مزگەوتەدا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی قسەی کرد و پیرۆزبایی ساڵی نوێی عیبری لێکرد!

هه‌ینی 23 ئه‌یلول 2022 - 11:26

ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی سپایدەر بە ئیمارات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی سپایدەر بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕیوە.

پێنجشەممە 22 ئه‌یلول 2022 - 20:25

کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بۆ قودسی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لێدوانی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو بە پاڵپشتی ئاشکرای ڕژێمی داگیرکەر و هاوکاری ئەم ڕژێمە دژ بە میللەتی فەلەستین زانی.

دووشەممە 19 ئه‌یلول 2022 - 21:41

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، ١٤ فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی و هەڵگرتنی چەک دەستبەسەر کران.

پەسەندترین