ئیسرائیل - Page 10 of 67 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 12:33

حەماس: ئۆپەراسیۆنی زەعتەرە وەڵامێک بۆ تاوانەکانی زایۆنیستەکان بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردوو لە بازگەی زەعتەرە لە نابلوس، لە چوارچێوەی خۆڕاگری گەلی فەلەستین بەرامبەر بە تاوانەکانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە دژی گەل و شوێنە پیرۆزەکانی ئەم خاکە، کە دواهەمینیان هێرشی دڕندانە بوو بۆ سەر دیلەکانی فەلەستینی، ئەنجام درا.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 21:32

دەسەڵاتی فەلەستین بڕیاری تەلئەبیبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی دیلەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کاردانەوەی لەبەرامبەر بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە و ئیقامەی دیلەکانی فەلەستینی نیشان دا.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 13:28

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی ئیسرائیل و تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی وەک پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا لە ئاسایشی ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئێران و پرسە ناوچەییەکان، گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو.

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 11:32

مانگی یەکی ئەمساڵ؛ خوێناویترین مانگ لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٥ەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاربەدەستانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ خوێناویترین مانگی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین بووە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 09:31

دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی سوپای ئیسرائیل لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی (کوادکۆپتەر) سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە دەستدرێژی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 22:36

تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەس لە جۆلانی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەسی نەناسراو کە لە سوریاوە لە سیاجەکانی سنووری جۆلان نزیکبوونەوە، کەسێک بریندار بوو و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست دا.

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 15:50

فەلەستینییەکی دیکەش شەهید بوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەلەستینییەکی دیکە کە بە گوللەی زایۆنیستەکانەوە لە جنین بریندار کرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید بوو.

پەسەندترین