مەڵتیمیدیا - Page 9 of 15 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 01:24

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٦ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 15:43

ڤیدیۆ| نمایش کردنی ڕۆکێتی قاسم لەلایەن سەرایا ئەلقودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی ڕۆکێتێکی نوێ بە ناوی “قاسم” لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هەواڵی دایەوە.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 11:57

ڤیدیۆ| دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر هاوپەیمانی سعودیە

لەم ڤیدیۆیەدا دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی هێرشەکانی یەکەی دژە زرێپۆشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەرە جیاجیاکانی یەمەن دەبینن.

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 22:41

بەرخۆدانی فەلەستینی ڤیدیۆی درۆنێکی ئینتحاری ئەو هێزانەی بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری بە ناوی “شەهاب” لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هەواڵی دایەوە.

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 23:29

ساتی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای ئیسرائیل بڵاو کرایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام ڤیدیۆی ساتی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای رژێمی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەمڕۆ لە باکوری غەزە بە مووشەکی کۆرنێت کرابوویە ئامانج.

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 17:50

ڤیدیۆی کەتیبەکانی قەسام لە هێرشە مووشەکییەکی ڕۆژی رابردووی ئەو هێزانە

کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەک لە هێرشە مووشەکییەکی ڕۆژی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر شارەکانی؛ عەسقەلان، ئەشدۆد، تەلئەبیب لە فەلەستین ـی داگیرکراو،بڵاو کردەوە.

دووشەممە 10 ئایار 2021 - 20:56

ڤیدیۆ| ساتی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلی سوپای ئیسرائیل لەلایەن هێزە فەلەستینیەکان بڵاو کرایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرایا ئەلقودس “باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین” ئێوارەی ئەمڕۆ بە موشەکی کۆرنێت، ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی سەر بە سوپای ڕژێمی زایۆنستی لە ڕۆژهەڵاتی غەزەی کردە ئامانج.

دووشەممە 10 ئایار 2021 - 19:27

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیل کرایە ئامانج / چەندین ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیلیەکان کران / هێرشی ئاسمانی کرایە سەر غەزە + وێنە و ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بە رژێمی ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و ئازادکردنی دەستگیرکراون، سەرایا ئەلقودس (باڵی سەربازی گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین) لە هاوێشتنی ٣٠ رۆکێت لە کەرتی غەزەوە بەرەو “سديروت” هەواڵی دایەوە.

پەسەندترین