زانیاری سەربازی - Page 6 of 7 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:22

زانیاری_سەربازی: هاوێژەری دوو مووشەکی دهلاویە، ڕێگا چارەی زیرەکانەی بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی!

لە زانیاری سەربازی پێشوودا باس لە چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی ـمان کردەوە، ئاماژەمان بەوە کرد کە یەکێک لە لاوازییەکانی ئەم سیستەمە ١.٧٥ چرکە کاتی پێویستە بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوە. هەرچەندە سیستەمی ترۆفی بەهۆی هەبوونی ئاستێکی زۆر بەرزی ئەندازیاریی، زۆر پێشکەوتووە، و بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری زرێپۆشدا وەک ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەریتانیا […]

دووشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:39

زانیاری_سەربازی: ڕاداری گرین پاین (Green Pine)

ڕاداری گرین پاین (EL/M-2080 Green Pine) ڕادارێکی کارای قۆناغی پشکنینی ئەلیکترۆنی (AESA) لە باندی UHF-L و فرکۆنسی ٥٠٠ -٢٠٠٠ مگاهرتزە، کە لە ٢٠٠٠-٢٣٠٠ یەکەی وەرگر و گەیەندەر لەم ڕادارەدا بەکارهاتووە. گرین پاین لە لایەن کۆمپانیای ئەلتای ڕژێمی زایۆنیستی دروست کراوە و گرنگترین ئامرازیانە بۆ دۆزینەوەی مووشەکی بالستیک. جێی ئاماژەیە کە ڕاداری گرین پاین بە هاوکاری تەکنیکی و دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی سەندووە.

پێنجشەممە 2 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:37

زانیاری_سەربازی: سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی

سیستەمی بەرگری کارای پرۆفی؛ سیستەمێکی بەرگری سەختە بۆ نەهێشتنی چەندین جۆری هەڕەشەی دژەتانک بە دامەزراندنی لەسەر ئامێرە زرێپۆشەکان بەکاردێت. لەلایەن پیشەسازی ئێلبیت سیستەمز (Elbit Systems) دیزاین کراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ خراوەتە کارەوە.

پێنجشەممە 2 ئه‌یلول 2021 - 00:04

زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ-1B Predator

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-1B Predator لەلایەن کۆمپانیای General Atomics-Aeronaauti Systems (GA-ASI)ەوە دروست کراوە. ئەم فڕۆکەیە یەکەم گەشتی لە ساڵی ١٩٩٤دا ئەنجامداوە و لە ١ی تەمووزی ١٩٩٥دا لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کاری پێ کراوە.

شەممە 28 ئاب 2021 - 00:01

زانیاری_سەربازی: درۆنی سوپەر هیرۆن

درۆنی سوپەر هیرۆن؛ درۆنێکە بە بەردەوامی فڕینی زۆر و بەرزی فڕینی مامناوەندی. درۆنەکە لە پیشانگای ئاسمانی سەنگاپور لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیل (IAI) نمایش کرا. نوێترین نموونەی درۆنی هیرۆنە، کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە هاوکاری کۆمپانیای کەنەدی MacDonald Dettwiler and Associates (MDA) لە لایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرهەم هاتووە.

یەکشەممە 15 ئاب 2021 - 23:53

زانیاری_سەربازی : فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرمێس٤٥٠

هێرمێس ٤٥٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری مامناوەندیە کە لەلایەن کۆمپانیای “Elbit System”ەوە دروست کراوە. ئەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە توانای چاودێری و هەڵگرتنی چەکی هەیە و هەروەها دەتوانێت وەک وێستگەیەکی پەیوەندی کار بکات.ئەم درۆنە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کار دەکات. لەگەڵ بەردەوامبوونی ١٧ کاتژمێری فڕین و توانای هەڵگرتنی ١٨٠ کیلۆگرام چەک، هێرمێس٤٥٠ مەودایەکی ٢٠٠ کیلۆمەتریی […]

پەسەندترین