گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
هێزەکانی ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە کوادکۆپتەر، چاودێری جموجۆڵی سەربازانی ڕووسیایان کردەوە و دوای چاودێری ورد، هێرشێکی تۆپخانەیان بۆ سەر بنکەکەیان لە سنووری پرودیانکا- دیمێنتیوکا لە پارێزگای خارکیڤ ئەنجام دا.بە لەبەرچاوگرتنی هێرشی وردی سوپای ئۆکرانیا، ئەگەری زیانی گیانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا چاوەڕوان کراو دەبێت. کۆماری چیک بەنیازە لانیکەم دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی BIVOJ بدات […]