ئەمریکا و ئەوروپا - Page 19 of 73 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:19

دوایین دۆخی سەربازی لە میحوەری دۆنباس، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– ھێزەکانی سوپای ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانی ھێرشەکانیان بۆ گرتنەوەی شاری گرنگی باخموت زیاتر کردووە. شەڕ و پێکدادان لەئێستادا لە دەروازەی ڕۆژهەڵات و باشووری شارەکە بەردەوامە.– لە شارۆچکەی سۆلدار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.– ئاڵوگۆڕی تەقەی تۆپخانەکان لە هێڵەکانی پێشەوەی ناوچەی دۆنباس بەشێوەیەکی ناوبەناو بەردەوامە.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 18:56

وەڵامی سعوودیە بۆ هەڕەشەکەی ئەمریکا: هیچ گوشارێک قبوڵ ناکەین!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بەیاننامەیەک بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی هیچ هەڕەشە و گوشارێک قبوڵ ناکات که‌ ببێته‌ هۆی لادانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ بۆ پاڵپشتی ئابووری جیهان دراوە.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:48

بۆچی درۆنەکانی دژە ڕاداری ئێران مەترسیدارن و بۆچی دەبێت ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕێی هەواڵی ناخۆش بکات؟

سەرەڕای بەردەوامی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێران رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە بکات و ئەم دوو وڵاتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مێژووی هاوکاری سەربازیی نزیکیان هەیە و هێزەکانی ڕووسیاش لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت. […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:30

پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:11

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

وێنەی مانگی دەستکردی ماکسار لە پردی کریمیا دوای تەقینەوەکە. بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، تەقینەوەی پردی کریمیا سێ کوژراوی لێکەوتووەتەوە. هاتوچۆی شەمەندەفەر لەسەر ئەم پردە دەستیپێکردووەتەوە و سەرجەم شەمەندەفەرەکان بەپێی خشتە ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن. بەڵام هێشتا ڕێگا خێرای لەم پردەدا گیراوە و پێشبینی دەکرێت چاککردنەوەی کاتێکی زۆری بوێت. هەروەها ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی واژۆکرد بۆ رێگریکردن […]

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:04

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نزیک شاری رمیلان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:27

تەقینەوەیەکی بەهێز ڕێگای کریمیای داخست + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە پردی کریمیا لە کەنارەکانی باکووری دەریای ڕەش، هاتوچۆ لەم پردە ڕاگیرا و چەند کەسێکیش بوونە قوربانی.

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:28

ئەمریکا مووشەک و سیستەمی بەرگری بە بەهای سێ ملیار دۆلار بە کوێت دەفرۆشێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی سێ ملیار دۆلار مووشەکی زەوی بە ئاسمان و سیستەمی بەرگری بە کوێت.

پەسەندترین