ئۆکرانیا - Page 9 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:15

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دوێنێ ١٥ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی IL-76ی کۆمپانیای پۆیا ئایر بارێکی سەربازی لە تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنۆکۆڤا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا گواستەوە. بەشێک لە میدیاكانی ڕووسیا لەم دواییانەدا بانگەشەی كڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی شاهێد ١٣٦ و ئارەشیان لە ئێران كردووە. سوپای ئۆکرانیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی وارمات هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا […]

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٣٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا. بەپێی وێنە و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکانی ئەم هێرشانە، هەر سێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە. – سوپای ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە درۆنی سیخوڕی، بە ژمارەیەک درۆنی زالا لانسێت دوو سیستەمی بەرگری […]

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:19

دوایین دۆخی سەربازی لە میحوەری دۆنباس، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– ھێزەکانی سوپای ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانی ھێرشەکانیان بۆ گرتنەوەی شاری گرنگی باخموت زیاتر کردووە. شەڕ و پێکدادان لەئێستادا لە دەروازەی ڕۆژهەڵات و باشووری شارەکە بەردەوامە.– لە شارۆچکەی سۆلدار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.– ئاڵوگۆڕی تەقەی تۆپخانەکان لە هێڵەکانی پێشەوەی ناوچەی دۆنباس بەشێوەیەکی ناوبەناو بەردەوامە.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:48

بۆچی درۆنەکانی دژە ڕاداری ئێران مەترسیدارن و بۆچی دەبێت ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕێی هەواڵی ناخۆش بکات؟

سەرەڕای بەردەوامی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێران رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە بکات و ئەم دوو وڵاتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مێژووی هاوکاری سەربازیی نزیکیان هەیە و هێزەکانی ڕووسیاش لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت. […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:30

پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:11

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

وێنەی مانگی دەستکردی ماکسار لە پردی کریمیا دوای تەقینەوەکە. بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، تەقینەوەی پردی کریمیا سێ کوژراوی لێکەوتووەتەوە. هاتوچۆی شەمەندەفەر لەسەر ئەم پردە دەستیپێکردووەتەوە و سەرجەم شەمەندەفەرەکان بەپێی خشتە ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن. بەڵام هێشتا ڕێگا خێرای لەم پردەدا گیراوە و پێشبینی دەکرێت چاککردنەوەی کاتێکی زۆری بوێت. هەروەها ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی واژۆکرد بۆ رێگریکردن […]

پێنجشەممە 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە چوار درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی ئۆدێسا، کروپیۆنیتسکی و خارکیڤ. بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، یەکێک لەو درۆنانە لە ناحیەی سنۆڤیانسکی لە باشووری خارکیڤ، خۆی کێشاوە بە کۆگایەکی سووتەمەنی. ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە پەیوەندی بەم هێرشەوە هەیە، تا ئێستا هیچ […]

پەسەندترین