ئۆکرانیا - Page 19 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 2022 - 00:11

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوونی هێزەکانی جۆرجیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک.پێشتریش وێنەی سەربازانی بەریتانی، شیلی، جۆرجیا، ئێرلەندا، پورتوگالی و بەرازیل لە ئۆکرانیا بڵاوکرابوونەوە. سوپای روسیا چەند مووشەکێکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە شاری پۆکرۆڤسک لە رۆژئاوای پارێزگای دۆنێتسک کرد.ئەم هێرشەکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر هێڵی ئاسنی ئۆکرانیا و هەروەها پێگەکانی گوندی هریشین لە […]

پێنجشەممە 16 حوزه‌یران 2022 - 00:11

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMP-3 ی ڕووسی بە تەقەی تۆپخانەکانی لیوای 28ی سوپای ئۆکرانیا لە ئۆلێکساندریوکا لە ڕۆژئاوای پارێزگای خێرسۆن تێکشکێندرا. سەربازانی ڕووسیا ناوچەکانی دۆگۆنکە و دۆلینا و بۆگۆرۆدیچێنایان کۆنترۆڵ کردووە.لە شاری کراسنۆپیلیا و باشووری بۆگۆرۆدیچێنا پێکدادان لە نێوان سەربازانی ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشێکی شکستخواردووی هێزەکانی ئۆکرانیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی سویچبلەید ٣٠٠ […]

سێشەممە 14 حوزه‌یران 2022 - 22:05

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و یازدەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بە ٧ مووشەکی ئەلێکساندەر هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە خارکۆڤ. یەکەکانی تۆپخانەیی لیوای ٨١ی سوپای ئۆکرانیا بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیایان لە ناوچەی سوسنۆڤی دۆنێتسک کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ BM-27 Uragan، سێ TZM 9T452 تانکەرێکی سووتەمەنی و کرینێکی سەربازیی ڕووسی لەناوچوون. ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا لە زیانەکانی سوپای ڕووسیا […]

دووشەممە 13 حوزه‌یران 2022 - 23:29

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و دەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ڕۆکێت هاوێژەکانی گرادی سوپای ڕووسیا لە میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک. سوپای ئۆکرانیا بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەویی سەربازانی ڕووسیا پردی سەڤەرۆدۆنێتسک-لیسیچانسکی ڕووخاند.بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەنگاوەی سوپای ئۆکرانیا، فەرماندەکانی ئۆکرانیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەم زووانە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سوپای ئۆکرانیا بۆ هێڵێکی دواوە واتا میحوەری لیسیچانسک پاشەکشە دەکەن.ئەم […]

دووشەممە 13 حوزه‌یران 2022 - 19:45

چین و یەکێتی ئەوروپا لە پێشەنگی لیستی کڕیارانی سووتەمەنی ڕووسیا!

بە گوێرەی راپۆرتی سەنتەری سەربەخۆی توێژینەوەی وزە و هەوای پاک (CREA) کە بنکەکەی لە فینلەندایە، ڕووسیا لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا ٩٣ ملیار یۆرۆی لە هەناردەکردنی سووتەمەنی بەردینی بەدەستهێناوە. ٤٦ ملیاری ئەم داهاتانە لە فرۆشتنی نەوتی خاو، گاز، بەرهەمە نەوتییەکان، گازی سروشتی شل (LNG) و خەڵوزەوە دێت.

یەکشەممە 12 حوزه‌یران 2022 - 23:38

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و نویەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تێپەڕبوونی تانکێکی سوپای ڕووسیا بەسەر مینێکدا لە میحوەری باکووری شاری لیسیچانسک کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا چێندرابوو.بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، سوپای ڕووسیا سەرقاڵی گواستنەوەی سەرباز و کەرەستەکانی بۆ میحوەری باشووری لیمان و ئیزیۆمە. گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەڵدانی بۆمب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یان کوادکۆپتەری سوپای ئۆکرانیا بەسەر هێزەکانی ڕووسیا. شوێن و کاتی ئەم هێرشە نادیارە.لە […]

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 23:15

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سوپای ڕوسیا کارگەیەکی لە نیوەی ڕۆژئاوای خارکیڤ بۆردومان کرد. کارگەکە دەکەوێتە نزیک هێڵی شەمەندەفەری خارکیڤ و پێدەچێت بەشێک بووبێت لە پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا.وێنەکانی ئەو کارگەیە دوو تانکی ڕووسی تێدایە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ لەلایەن ئۆکرانیا دەستی بەسەردا گیراوە. ڤیدیۆی تۆمارکراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ZALA 421ی ڕووسیا لە کەشتی […]

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سەرچاوە ڕووسیەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە تانکەکانی T-80ی سوپای ڕووسیا بڵاوکردەوە کە لە کۆگاکانی چەکی مۆسکۆوە ڕەوانەی بەرەکانی ئۆکرانیا کراون.تانکی T-80 تانکێکی سەردەمی سۆڤیەتە کە لە چەندین جۆردا لە کارگەکانی چەکی ڕووسیا و ئۆکرانیا دروستکراوە. ئەو تانکە لە کاتی جەنگی چیچاندا زۆر کاریگەر نەبووە، هەربۆیە شارەزایانی میدیای ڕۆژئاوا ئەو تانکانە لە شەڕی ئۆکرانیا بە کاریگەر نازانن. […]

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 00:05

بەرپرسانی ئۆکرانیا: لە شەڕی دژی ڕووسیا ڕۆژانە ٦٠٠ کوژراو و بریندارمان هەیە!

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تەرمی ٢٩٣ سەربازی ئۆکرانیا لە بەشی سەربازی گۆڕستانی شاری دنیپرۆپیترۆڤسک بە خاک سپێردراون. ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا تەنها ١٧٥ سەرباز لەم گۆڕستانەدا بە خاک سپێردراون!

پێنجشەممە 9 حوزه‌یران 2022 - 08:58

ڕووسیا و تورکیا لەسەر هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ڕێککەوتن

ڕۆژی رابردوو چوارشەممە چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی بە بنیاتنەر وەسف کرد. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا کرد و ئامادەیی ڕووسیای بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لە بواری هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

پەسەندترین