ئۆکرانیا - Page 16 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 10 ته‌مموز 2022 - 01:05

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید هێرشیان کردە سەر شوێنی گردبوونەوە و ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی سوپای ڕووسیا. ئاماژە بە شوێن و کاتی ئەم هێرشانە نەکراوە.شایانی باسە بە درێژایی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا، سوپای ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید ٣٠٠ی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین کردووە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی […]

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٤٥ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری ئیڤانیوکا لە پارێزگای خێرسۆن. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای ڕووسیا تێکشکێنران یان زیانێکی زۆریان بەرکەوت. پوتین: تا ئێستا شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا دەستی پێنەکردووە!ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی […]

پێنجشەممە 7 ته‌مموز 2022 - 23:26

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٦٣ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرەکەی سنیگوریکا لە پارێزگای میکۆلایڤ. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە. لیتوانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (بەیرەقدار TB2)ی بەخشی بە ئۆکرانیا. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هەڵمەتی کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی […]

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 23:34

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە. تا ئێستا هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە […]

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 10:54

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە.

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 22:43

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا بە لانی کەم ١١ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ و شاری پۆکرۆڤسک لە پارێزگای دۆنێتسک و شاری شۆستکا لە باکووری پارێزگای سامی کرد. بەپێی ئامارەکانی سوپای ئۆکرانیا، حەوت مووشەک بەرەو شاری پۆکرۆڤسک ئاراستە کراون و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا توانیویانە شەش لەو مووشەکانە لەناوببەن. ناردنی هێلیکۆپتەری Mi-8ی سلۆڤاکیا بۆ […]

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 00:05

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ١٧ی سوپای ئۆکرانیا بارهەڵگرێکی ئۆرالی سوپای ڕووسیایان لە میحوەری ئارخانێلسکی پارێزگای خێرسۆن، بە تەقەی تۆپخانەکان بە سوودوەرگرتن لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە تێکشکاند. هێرشی موشەکی ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای دۆنێتسکسوپای ئۆکرانیا بە هێرشی موشەکی و تۆپخانەیی هێرشی کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دۆنێتسک، لەوانە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک و شارۆچکەی سنیژێن لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە. […]

دووشەممە 4 ته‌مموز 2022 - 00:28

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە شاری مێلیتۆپۆلسوپای ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە سیستمی مووشەکی هیمارس، ١٢ موشەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی سوپای ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی مێلیتۆپۆل لە باشووری ئۆکرانیا کرد. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هەشت تەقینەوە روویانداوە و دوکەڵی قورس لەم ناوچەیە بەرزبووەتەوە. هێرشی مووشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی […]

پەسەندترین